سەردێری پرسیار:کەسێک کاتێک باسی خەسوی دەکات دەڵێت: (علیە السلام)، ئایا سەلاوات خوێندن لەسەر جگە لە پێغەمبەران دروستە؟

بەرواری دانان :2023-12-02 کۆدی پرسیار:3208

پرسیار:

پرسیار: کەسێک کاتێک باسی خەسوی دەکات دەڵێت: (علیە السلام)، ئایا سەلاوات خوێندن لەسەر جگە لە پێغەمبەران دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن قەومانێک کاتێک زەکاتیان دەهێنا بۆ لای پێغەمبەری خوا دوعای بۆیان دەکرد و سەلاواتی لەسەر دەخوێند، بەڵگە:

- عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ أَبِي أَوْفَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا أَتَاهُ قَوْمٌ بِصَدَقَتِهِمْ قَالَ: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَيْهِمْ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە عبد اللە بن أبي أوفی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر قەومانێک هاتبنایە لای بە خێرەکانیانەوە دەیفەرموو: (اللهم صل علیهم). 

فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە سەلاوات لەسەر جگە لە پێغەمبەر (ﷺ) بخوێنی، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەلاوات خوێندن لەسەر جگە لە پێغەمبەران مەکروهە، چونکە سەلاوات دروشمی پێغەمبەرانە، سەلاوات خوێندن لەسەر پێغەمبەران سێ حاڵەتە:

یەکەم: سەلاوات لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) و شوێن کەوتەکانی پێکەوە، ئەمەیان دروستە بە دەق و ئیجماع، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (اللهم صل علی محمد، وعلی آل محمد).

دووەم: کەسێک تایبەت دەکەیت بە سەلاوات لەسەر خوێندن بە دیاریکراوی، بەجۆرێک هەر کاتێک ناوی باس بکرێت سەلاواتی لەسەر دەخوێنی، ئەمەیان دروست نییە، چونکە ئەمەیان تایبەتە بە پێغەمبەران.

سێیەم: سەلاوات لەسەر جگە لە پێغەمبەران دەخوێنی جار جار نەک هەموو جار یان نەک هەرکاتێک ناوی هێنرا بخوێنی، لەم حاڵەتە دروستە بەڵام نەکرێتە دروشم بۆ ئەو کەسە، دروستە بەتایبەتی ئەگەر هۆکار هەبێت، هەروەک فەرموودە هاتووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەلاواتی لەسەر (آل أبي أوفی)ی خوێندووە. (فتح ذي الجلال الإکرام) لابن عیثمین (٦/١٢١).

ئەگەر لە بابی گاڵتە کردن ئەم قسەیە بکات نابێت دروست نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام