سەردێری پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوون لە سەفەر ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 321

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لەسەفەر بەڕۆژوو بم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن ڕۆژوو لەسەفەر دروستە و پووچ نییە ئەگەر بەڕۆژوو بێت لەسەر وتەی ھەر چوار مەزھەب ، وە ظاهريەکان دەلێن ڕۆژوو لە سەفەر دروست نییە ، وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە ڕۆژووی دروستە و پووچ نییە .

زۆربەی زانایان دەلێن بەڕۆژوو بوون لەسەفەر باشترە ئەگەر زیانی نەبێت و لەسەری گران نەبێت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حنیفە و شافعی و چەند زانایی ترە ، ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە فتح الباری ج٤ لاپەڕە ١٨٤ دەلێت : ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :

(١) لە کاتێکی باش بەڕۆژوو بووە کە مانگی ڕەمەزانە .

(٢) بۆی ئاسانترە ئەگەر لە گەڵ ڕۆژووگران بەڕۆژوو ببێت .

(٣) خێراترە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەوەی کە لەسەریەتی ، چونکە قەزا کردنەوە دوا دەکەوێت .

زانایان دەلێن بەڕۆژوو بوون لەسەفەر ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / ئەگەر بەڕۆژوو بوون زیانی بۆی ھەبێت و قورس بێت و بەرگەی نەگرێ لەم حالەتە حەڕامە بەڕۆژوو بێت .

حالەتی دووەم / بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون بۆی وەک یەک وایە لەم حالەتە بەڕۆژوو ببێت باشترە .

حالەتی سێیەم / ڕۆژوو شکاندن بۆی ئاسانترە و بەڕۆژوو بوون ھەندێک بۆی قورسە لەم حالەتە بێ ڕۆژوو بێت باشترە بۆی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام