پرسیار: حوکمی تێکەڵ کردنی بەروبووم و دانەوێلە بۆ تەواو کردنی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تێکەڵ کردنی بەروبووم و دانەوێلە بۆ تەواو کردنی نصاب دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئەگەر جنسیان جیاواز بێت نابێت تێکەڵ بکرێت بۆ تەواوکردنی نصاب، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، نموونە: نابێت خورما و مێوژ تێکەڵی یەکتر بکرێن بۆ تەواو کردنی نصاب. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (٤٦)، (التمهيد) لابن عبد البر (20/150).
دووەم: ئەگەر جنسیان جیاواز نەبێت دەبێت تێکەڵ بکرێت بۆ تەواو کردنی نصاب، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المغني) لابن قدامە (3/33)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (6/73، 74).