پرسیار: حوکمی خوێندنی قورئان لەگەڵ ئیمام لە نوێژدا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تا شوێنی بکەویت نەک پێشی بکەویت یان لەگەڵی بخوێنی.
٢- ئەگەر قورئان خوێندرا دەبێت گوێ بگری و خۆت بێ دەنگ بکەیت.
٣- لە نوێژی جهری لە دوو ڕەكاعەتی جهری واجبە بێ دەنگ بیت و سورەتی فاتیحەش ناخوێنی لەسەر وتەی ڕاستی زانایان لەبەر گوێ بۆ قورئان گرتن، ئەی چۆن دەبێت لەگەڵ ئیمام قورئان بخوێنیتەوە؟!