سەردێری پرسیار: هەموو میوە و دانەوێلەیەک زەکاتی لێ دەکەوێت؟

بەرواری دانان :2023-12-08 کۆدی پرسیار:3213

پرسیار:

پرسیار: هەموو میوە و دانەوێلەیەک زەکاتی لێ دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- زەکات لەم چوار شتانە واجبە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ، کە هەموو زانایان یەک دەنگن واجبە زەکانی گەنم و جۆ خورما و مێوژ بدرێت.

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ). الإجماع لاپەڕە (٤٥).

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایانی پێشین و پاشین یەک دەنگن زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دانەوێلەی تر). التمهيد (20/148).

محمد الأمین الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بزانە جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر واجبی زەکاتی گەنم و جۆ و خورما و مێوژ). أضواء البيان (1/495).

٢- زەکات واجب نییە جگە لەم چوارە نەبێت، ئەوانی تر زەکات لەسەریان واجب نییە، کە ئەمە وتەی حەسەن و ابن سیرین و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمد و أبو عبید و صنعاني و شەوکانی و ئەلبانی یە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زەکات واجبە لە جگە لەو چوارانەی فەرموودەکە باسیکردووە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی شافعی و مالکی و حەنابلەیە، جیاوازی هەیە لەنێوانیان سەبارەت بە عیلەتەکەی.

مالکی و شافعی هەر شتێک قوت بێت و هەلبگیرێت و وشک بکرێت زەکات لێی واجبە، وەک: گەنم و جۆ و نیسک و برنج و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە، گوێز و فستق و شتی تری وەک ئەمانە زەکاتی لێ ناکەوێت، لەبەر ئەوەی قوت نییە، هەروەها میوەش زەکاتی لێ ناکەوێت، وەک: سێو و هەنار و هەرمێ، چونکە هەلناگیرێن و خەزن ناکرێن.

حەنابلە بۆ ئەوە چوون زەکات واجبە لە هەر شتێک وەزن بکرێت و بمێنێتەوە و وشک بکرێت لە دانەوێلە، میوەش هیچی لێ ناکەوێت ئەوەی وشک دەکرێت تەنها مێوژ نەبێت. سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەر شتێک لە زەوی دەربچێت ئەوە مرۆڤ دەیڕوێنێت زەکاتی لێ دەکەوێت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و داود الظاهری و ابن حزمە.

ئەو وتەی دەڵێت زەکات لە هەموو شتێک دەکەوێت کە وەزن دەکرێت و خەزن دەکرێت وتەیەکی بەهێزە، لەبەر دوو شت:

یەکەم: وتەی: (لیس فیما دون خمسة أوسق من تمر وال حب صدقة)، بەڵگەیە ئەو دانەوێلەیە دەگرێتەوە کە وەزن دەکرێت.

دووەم: ئەو وتەی دەڵێت هەموو شتێک زەکاتی لێ دەدەیت بارگرانی تێدایە، چونکە سەوزە زوو بەدەست دێت و سوودەکەشی زووە، واتە: زوو دەبێت سوودی لێ وەربگرێت ئەگەرنا پوچ دەبێت، پێچەوانەی ئەو شتانەی هەلدەگیرێن وەک نیعمەت زۆرتر دەمێننەوە و بەهێزترن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام