پرسیار: ئایا شت خستەڕوو بۆ بازرگانی زەکاتی لێ دەکەوێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- (عروض التجارة): ئەو مالەیە کە بۆ بازرگانی خراوەتەڕوو، جا لەو جنسە بێت کە زەکاتی لێ دەکەوێت وەک وشتر یان ئەوەی زەکاتی لێ ناکەوێت وەک جل و بەرگ. (روضة الطالبين) للنووي (2/266)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/239)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (6/138)، (فقه الزكاة) للقرضاوي (1/313)، (الموسوعة الفقهية الكويتية) (23/268).
٢- زەکاتی (عروض التجارة) واجبە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ﴾ [البقرة: 267]، عمومی ئایەتەکە بەڵگەیە زەکات لە هەموو مالێک دەردەکرێت، لەبەر وتەی: ﴿مَا كَسَبۡتُمۡ﴾.
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿خُذْ مِنْ أمْوَالِهِمْ صَدَقَةً﴾ {التوبة: 103}، ئەم ئایەتە گشتی یە هەموو جۆرەکانی مال لەخۆ دەگرێت.
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ والْمَحْرُومِ﴾ [الذاريات: 19]
- هەروەها ئاثار لە هاوەڵان نەقل کراون کە واجبە زەکات لە (عروق التجارة) دەربکرێت.
- ئەوانەی ئیجماعیان نەقل کردووە لەسەر واجب بوونی زەکات لە (عروض التجارة) ابن منذر و ابن قدامةیە. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (٥١)، (المغني) لابن قدامة (٤/٢٤٨).
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون (عروض التجارة) زەکاتی لێ ناکەوێت، کە ئەمە وتەی ظاهری و شەوکانی و ئەلبانی یە، بەڵگە:
- هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون لەسەر واجب بوونی زەکات، ئەسلیش وایە زەکات ناکەوێت مەگەر بەڵگە هاتبێت.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، سەبارەت بە وتەی دووەم وتەیەکی لاوازە، خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک متأخرین بانگەشەی ئەوە دەکەن زەکات ناکەوێت، بەڵام پێشتر ئیجماع هەبووە). (معالم السنن) (٢/٢٢٣).
موسڵمان دەبێت تەقوای خوا بکات و لە زەکات ڕا نەکات، کەسی وا هەیە لە فەتوایەک دەگەڕێت تا زەکاتی بازرگانی نەدات، گرینگ ئەوە لای فەتواکە لە بەرژەوەندی ئەودا بێت، ئەمە کارەساتێکی گەورەیە کە خەڵکانێک تێ کەوتوون پەنا بەخوا، بۆیە زەکاتی (عروض التجارة) دەربکە چونکە ئەمە بابەتێکە پێشتر ئیجماع هەبووە ئاوڕ لە خیلاف مەدەوە.