سەردێری پرسیار:دەکرێت بە پوختی باسی زەکاتی خەزێنە بکەن (الرکاز)؟

بەرواری دانان :2023-12-08 کۆدی پرسیار:3215

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە پوختی باسی زەکاتی خەزێنە بکەن (الرکاز)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە پێناسەی (رکاز)، واتە: خەزێنە، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مالێکە لەژێر زەوی دانراوە لە سەردەمی جاهلی، جا زێڕ بێت یان زیو یان هەر شتێکی تر، نیشانەی سەردەمی جاهلی لەسەری هەیە وەک ناوی پاشەکە یان کاتەکەی، ئەگەر ئەمە نەبوو ئەوە دەبێت گەڕان بکرێت بۆ خاوەنەکەی و حوکمی شتی بزربووی هەیە، دەبێ ساڵێک بانگەوازی بکات بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکەی.

حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون مالێکە لەژێر زەویدا دەفن کراوە، هەموو شتێک دەگرێتەوە مەعدەنیش، لەسەر ئەمە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان خەزێنە و مەعدەن، بەڵام وتەی: (والمعدن جبار، وفي الرکاز الخمس)، بەڵگەیە خەزێنە و مەعدەن دوو شتی لێک جیاوازن، لەبەر ئەوەی جیاوازی خراوەتە نێوانیان بە عطف المغایرە.

٢- فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە زەکاتی خەزێنە بدرێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن زەکاتی خەزێنە لە پێنج بەش یەک بەش زەکاتی لێ دەردەکرێت، بەڵگە:

ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (وَفِي الرِّكَازِ الْخُمُسُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (خەزێنە پێنج یەک زەکاتی لێ دەردەکرێت).

ـ قیاس دەکەن لەسەر غەنیمە، لە غەنیمە پێنج یەک دەدرێت، زەکاتیش بە هەمان شێوەیە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (29/376)، (المغني) لابن قدامە (3/51).

٣- پێنج یەکی خەزێنە دەدرێت بە کێ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون لە بەرژەوەندی موسڵمانان سەرف دەکرێت، تایبەت نییە بە هەشت صنفی زەکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن حزم، بەڵگە:

ـ خەزێنە وەک غەنیمە وایە و هەمان حوکمە، بۆیە وەک غەنیمە لە بەرژەوەندی موسڵمانان سەرف دەکرێت. (بدائع الصنائع) للكاساني (2/65)، (المحلى) لابن حزم (7/324 رقم 948)، (الدرر البهية والروضة الندية والتعليقات الرضية) (1/49).

ـ وتەی: (وفي الرکاز الخمس)، (ال) لە وتەی: (الخمس) بۆ (عهد)ە، واتە: ئەو پێنج یەکەی زانراوە لە ئیسلام کە وەک پێنج یەکی ‌غەنیمە وایە و وەک ئەو سەرف دەکرێت.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەدرێت بە هەشت صنفی زەکات.

واجبە زەکاتی خەزێنە بدرێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن زەکاتی خەزێنە لە پێنج بەش یەک بەش زەکاتی لێ دەردەکرێت، چونکە: ـ فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتووە.

ـ قیاس دەکەن لەسەر غەنیمە، لە غەنیمە پێنج یەک دەدرێت، زەکاتیش بە هەمان شێوەیە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (29/376)، (المغني) لابن قدامە (3/51).

٤- حیکمەت لەوەی خەزێنە پێنج بەک زەکاتی لێ دەردەکرێت ئەوەیە چونکە بە ئاسانی دەست دەکەوێت بێ ماندوو بوون و لەبەر زۆری سوودەکەشی. (شرح النووي على مسلم) (7/49)، (المجموع) للنووي (6/91)، (زاد المعاد)) (2/6).

٥- خەزێنە نصابی نییە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی یە، چونکە:

ـ فەرموودەکه پێنج یەکی دیارکردووە بەشێوەیەکی گشتی، هیچ مەرجی دانەناوە دەبێت بگات بە حەدی نصاب یان نصابی دیارکردبێت) .

ـ مالێکە پێنج یەک زەکاتی لێ دەردەکرێت، ئیعتباری نصاب ناکرێت وەک غەنیمە).

٦- خەزێنە تایبەت نییە بە زێڕ و زیو، هەر شتێکی تر بێت لە مس و ئاسن و شتی گرانبەها زەکاتی لێ دەردەکرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی یە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام