سەردێری پرسیار: وتەی: (یظلهم اللە في ظلە)، مەبەست لە سێبەری خوا چییە؟

بەرواری دانان :2023-12-13 کۆدی پرسیار:3222

پرسیار:

پرسیار: وتەی: (یظلهم اللە في ظلە)، مەبەست لە سێبەری خوا چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمْ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ يَوْمَ لا ظِلَّ إِلا ظِلُّهُ)، واتە: حەوت کەس لەژێر سێبەری خوای گەورەدا دەبن لە ڕۆژێک هیچ سێبەرێک نییە مەگەر سێبەری خوای گەورە.

ئەم سێبەر دانە پال خۆی لە بابی تشریفە، تووشی گەرمای ڕۆژی قیامەت نابن لەبەر سێبەرەکە، فەرموودە هاتووە باسی ئەوەی کردووە سێبەرەکە هی عەرشە: (سبعة یظلهم اللە في ظل عرشە)، کە ئەمە وتەی قرطبي و ابن حجرە. (فتح الباري) (٢/١٤٤)، (المفهم) (٣/٧٥). 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە سێبەر سێبەری زاتی خوای گەورە نییە، چونکە خوای گەورە نورە و حیجابەکەشی نورە، بەڵکو مەبەست پێی سێبەری دروستکراوەکانیەتی، یان سێبەری عەرشە یان سێبەری ترە، ئەوەی گرینگ بێت سێبەری دروستکراوە نەک سێبەری خوای گەورە بێت). (فتح ذي الجلال الإکرام) (٦/٢١٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام