حوکمی بە پێوە وەستان بۆ ئەوەی شوێن جەنازە کەوتووە. ئایا دروستە دابنیشێت؟
وەڵام: ئەوەی شوێن جەنازە دەکەوێت سوننەتە بەپێوە بیت و مەکروهە دابنیشێت، کە ئەمە وتەی ابن عمر و أبي هریرة و أبي سعید و شعبي و ابن سیرین و ئەوزاعی و حەنەفی و حەنابلەیە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دانیشتن دروستە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی یە، ئەو فەرموودەی هاتووە فەرمانی کردووە بە هەستانەوە منسوخە، لەبەر ئەوەی دانیشتن دوا کردەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە.
وتەی ڕاست وتەی بەپێوە وەستان سوننەتە و دانیشتن دروستە، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ئیمام النووي و ابن تیمیة و ابن قیمە، سەبارەت بە وتەی ئەوانەی دەڵێن بەپێوە وەستان منسوخە وتەیان ڕەت کراوەیە، لەبەر دوو شت:
یەکەم: ئەگەر جمع لەنێوان فەرموودەکان نەکرا ئەو کات نەسخ هەلدەبژێریت، لەم بابەتە جمع هەیە لەنێوان فەرموودەکان.
دووەم: دەبێت مێژوو بزانیت کامەی پێش کامە بووە، دەبێت منسوخ زووتر بووبێت و ناسخ دوا شت بێت.