سەردێری پرسیار: حوکمی هەستانەوە لەبەر جەنازە؟

بەرواری دانان :2023-12-14 کۆدی پرسیار:3224

پرسیار:

پرسیار: حوکمی هەستانەوە لەبەر جەنازە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (إِذَا رَأَيْتُمُ الْجَنَازَةَ فَقُومُوا، فَمَنْ تَبِعَهَا فَلا يَجْلِسْ حَتَّى تُوضَعَ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە أبي سعید دەگێرێتەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر ئێوە جەنازەیەکتان بینی هەستن، هە رکەسێک شوێنی کەوت با دانەنیشێت تا مردوو کەناو گۆڕ دەنێن).

واجبە هەستیت کاتی بینینی جەنازە، لەبەر وتەی: (فقوموا)، ئەم فەرمانە بۆ واجب بوونە، بەڵام قەرینە هاتووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەموو جار هەلنەستاوە هەندێک جار تەرکی کردووە. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (17/112).

جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: جەنازەیەک تێپەڕی پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەستاوە و ئێمەش لەگەڵی هەستاینەوە، وتمان: ئەی نێردراوی خوا ئەمە جولەکە بوو، پێغەمبەری خوا فەرمووی: (مردن هەیبەت و ترسی هەیە، ئەگەر جەنازەتان بینی هەستنەوە). أخرجە البخاري (١٣١١)، ومسلم (٩٦٠)، فەرموودەی ئەنەس هاتووە وترا: ئەمە جەنازەی جولەکە بوو، فەرمووی: (ئێمە هەستاین بۆ فریشتەکان). أخرجە النسائي (٤/٤٧-٤٨)، وقال النووي في (الخلاصة) (٢/٧٠١): (بإسناد صحیح علی شرط مسلم).

مەبەست لە هەستان لەبەر مردوو لەبەر هیبەت ترسانە و بەکەم دانەنانی مردنە، هەستانەوە لەبەر مردن بەگەورە دانانی خوا گەورە تێدایە، بەگەورە دانانی ئەوەی تێدایە کە هەلدەستن بە فەرمانی خوای گەورە کە فریشتەکانن.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەکروهە هەلبستیت لەبەر جەنازە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و هەندێک شافعی مەزهەبەکانە، سەرەتا بۆ جەنازە هەستاوەتە سەر قاچ دواتر هەلنەستاوە، هەلنەستانەوە ئەوەی پێش خۆی نەسخ کردۆتەوە.

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام