سەردێری پرسیار:مانای: (من غشنا فلیس منا)، چییە؟ ئایا کەسەکە کافر دەبێت بەمە؟

بەرواری دانان :2023-12-14 کۆدی پرسیار:3225

پرسیار:

پرسیار: مانای: (من غشنا فلیس منا)، چییە؟ ئایا کەسەکە کافر دەبێت بەمە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- وتەی: (من غشنا فلیس منا)، واتە: ئەوەی غەش بکات لە ئێمە نییە، واتە: لەم کردەوەیە لەسەر ڕێگا و سوننەتی ئێمە نییە، ئەمەیان نابێتە کوفر.

٢- هەموو زانایانی ئەهلی سوننە یەک دەنگن خاوەنی تاوانی گەورە کافر نابێت، کە ئەمە ئەسلێکی گرینگە.

٣- وتەی: (من غشنا فلیس منا)، نابێت بەوە تەفسیر بکەیت ئەوەی غەش دەکات لە باشترینی ئێمە نییە، هەروەک مورجئە ئەم وتەیە دەڵێن، هەروەها نابێت بەوەش تەفسیر بکەیت ئەوەی غەش دەکات کافرە و لە ئێمە نییە، کە ئەمە وتەی خەوارجەکانە و فەرموودەکە ئاوا تەفسیر دەکەن. (مجموع الفتاوى) (19/292-294).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام