سەردێری پرسیار:کەسێک ئافرەتێکی مارەکردووە دروستە کوڕی ئەو کەسە کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات، کە ئەو کچە لە پیاوێکی ترە؟

بەرواری دانان :2023-12-16 کۆدی پرسیار:3227

پرسیار:

پرسیار: کەسێک ئافرەتێکی مارەکردووە دروستە کوڕی ئەو کەسە کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات، کە ئەو کچە لە پیاوێکی ترە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دروستە کوڕی کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات ئەگەر ئەو کچە لە پیاوێکی تر بووبێت، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگە نەهاتوو بۆ حەرام بوون، کاتێک خوای گەورە باسی مەحرەمەکانی کرد باسی ئەمەی نەکردووە، بەڵکو جگە لەو حەڕامانە ئەوانی تر حەڵاڵن، هەروەک دەفەرمووێت: (وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ).

٢ـ ئەو وتەی دەڵێت دروستە وتەی زۆربەی زانایانە.

٣ـ بەڵام ئەگەر باوک ئەو ئافرەتەی مارە کرد و چووە لای، ئافرەتەکەش کچێکی شیرە خۆری هەبوو، لەم حاڵەتە زانایان دەڵێن کچی ئەو ئافرەتە دەبێتە کچی پیاوەکه، کوڕی پیاوەکەش ناتوانێت مارەی بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام