پرسیار: من لە مەجلیسێک دانیشتوم، کەسێک هاتە ژوورەوە، حوکمی هەستانەوەی هەمووان بۆ کەسێک چیه؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ عادەتی پێشینەکان لەسەردەمی پێغەمبەر (ﷺ) و خەلیفە ڕاشیدەکان ئەوە نەبووە کە هەر کاتێک پێغەمبەریان (ﷺ) بینیبوایا لەبەری هەستابوانا، هەروەک چۆن زۆر خەڵک ئەمە دەکەن، بەلکو ئەنەسی کوڕی مالک دەفەرمووێت: (هیچ کەسێک خۆشەویستر نەبووە لای هاوەڵان لەپێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ ئەوەش کاتێک پێغەمبەری خوایان (ﷺ) دەبینی هەڵنەدەستانەوە سەر پێ لەبەر ئەوەی دەیانزانی پێی خۆش نیە). رواە الترمذي.
بەڵام هەندێک جار هەستانەوە بۆ کەسێک هاتووە، هەروەک نەقل پێغەمبەر (ﷺ) هەستاوە لەبەر عکرمە، وەبە ئەنسارییەکانی وتووە کاتێک سعدی کوری معاذ هاتۆتە لایان پێ فەرمووە: (هەستن لەبەر گەورەکەتان). رواە البخاری(۳۰٤۳)، ومسلم(۱۷٦٨).
هەستان لەبەر کەسێک لەسەفەر دەگەڕێتەوە شتێکی باشە ئەگەر عادەتی خەڵک وابێت هەستانەوە بۆی لەڕێزگرتنی کەسەکەیە، ئەگەر وازی لێ بهێنێت واگومان ببات وازی لەحەقی هێناوە یان واتێ بگات بەکەمی داناوە، ئەوە باشتر وایە لەبەری هەڵستێت، چونکە ئەوە باشترە بۆ پەیوەندی نیوانیان و نەمانی ڕق وکینە.
فەرموودە جێگربووە لەصحیحی مسلم پێغەمبەر (ﷺ) کاتێک نوێژی کرد بەدانیشتنەوە هاوەڵانیش نوێژیان بەدوای دەکرد بەپێوە (واتە: وەستان)، فەرمانی پێ کردن دانیشن، وتی: (بەگەورەم دانەنێن هەروەک بەگەورە دانانی عەجەمەکان کە هەندێکیان ئەوەی تریان بەگەورە دادەنا)، ڕێگری کراوە لەوەستان لەناو نوێژ ئەگەر ئیمام دانیشتبێت بۆ ئەوەی وەک عەجەمەکان نەبن. (مجموع فتاوی ابن تیمیە).
٢ـ هەستان سێ بەشە:
یەکەم: هەڵدەستیت لەسەری و کەسەکە دانیشتووە هەروەک بەگەورە دانانی عەجەمەکان بۆ خەلیفەکانیان، ئەمەیان دروست نییە.
دووەم: هەلدەستیت بۆ كەسێك لەبەر هاتنە ژوورەوەی یان دەرچوونی بێ ئەوەی پێشوازی لێ بكەی یان بێ ئەوەی تەوقەی لەگەل بكەی، بەلكو بۆ بەگەورە دانان ئەمەیان كەمترین حال ئەوەیە مكروهە (باش نی یە) هاوەڵان هەلنەستاون بۆ پێغەمبەر (ﷺ) لەبەر ئەوەی دەیانزانی كە پێغەمبەر (ﷺ) پێی خوش نییە.
سێیەم: هەلدەستیت بۆ كەسێك تەوقەی لەگەل بكەی یان بۆ ئەوەی دەستی بگری و لە شوێنێك دابنێیت یان بۆ ئەوەی دابینشێنیت لە شوێنی خۆی یان شتی تری وەك ئەمانە، ئەمەیان هیچی تیدا نییە بەڵكو سوننەتە. (مجموعە فنتاوی ابن باز) (٤/٣٩٤).
٤ـ زانایان دەلێن كەسێك حەز بكات لەبەری هەستن وەك خۆ بەگەورە دانان ئەمەیان نابێت، پێغەمبەر خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَتَمَثَّلَ لَهُ الرِّجَالُ قِيَامًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ)، واتە : هەر كەسێک حەز بكات خەلك لەبەری هەستن ئەوا با شوێنی خۆی خوش بكات لە ناو ئاگر.
هەرواها دەڵێن باش نییە بۆ كەسێک هەستی ئەگەر خۆ بە گەورە دانانیشی لەلا نەبوو، چونكە ترسی ئەوەی هەیە تووش ببێت و خۆ چوواندنە بە خۆبەگەورە زانەکان.