پرسیار: حوکمی سەلاوات خوێندن بەشێوەی: (اللهم صل وسلم علی نبینا محمد)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەلاوات خوێندن دوو حالەتە:
یەکەم: لەناو نوێژ، ئەمەیان دەبێت بەو شێوەیە بخوێنی کە فەرموودە باسیکردووە.
دووەم: دەرەوەی نوێژ، ئەمەیان دروستە بە هەر شێوازێک بخوێنی کە دەلالەت لەسەر سەلاوات بکات، نموونە: (اللهم صل على محمد)، (صلى الله على محمد)، (الصلاة والسلام عليك يا رسول الله)، (صلى الله عليه وسلم)، (اللهم صل وسلم علی نبینا محمد).
زانایان دەڵێن ڕاستترین شێوازی سەلاوات خوێندن ئەم دووانەن:
١ـ (اللهمَّ صلِّ على محمَّد وعلى آل محمَّد كما صليتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنَّك حميدٌ مجيد. اللهمَّ بارِك على محمَّد وعلى آل محمَّد كما باركتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنَّك حميدٌ مجيد). رواه البخاري (3370)، ومسلم (406).
٢ـ (اللهمَّ صلِّ على محمَّد وأزواجه وذُريَّته كما صليتَ على آل إبراهيم وبارِك على محمَّد وأزواجه وذُريَّته كما باركتَ على آل إبراهيم إنَّك حميدٌ مجيد). رواه البخاري (3369)، ومسلم (407).
باشتر وایە هەر جارە یەکێکیان بخوێنی، هەروەها لەناو نوێژ باشتر وایە ئەوە بخوێنی ئەوەی فەرموودە لەسەری هاتووە، سەبارەت بە دەرەوەی نوێژ باشتر وایە سەلاوات و سەلام پێکەوە بخوێنی، لەبەر وتەی: (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) [الأحزاب:56].
هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە کەسێک بەردەوام بێت لەسەر سەلاوات خوێندن بێ سەلام، یان سەلام بێ سەلاوات، چونکە ئایەتەکە هەردووکی پێکەوە باسکردووە، ئەگەر هەردووکی پێکەوە بڵێت یان هەندێک جار تەنها سەلاوات بخوێنی و هەندێک جاریش تەنها سەلام، ئەوە کردەوەت بە ئایەتەکە کردووە. فتح الباري (11/167).