سەردێری پرسیار:حوکمی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چییە ؟ وە پاداشتی چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:323

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چییە ؟ وە پاداشتی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە سونەتە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بیت ، بەلگە :

(١) ئەبو قەتادە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پرسیار لە پێغەمبەر کرا سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەفەرمووێت : (( دەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داھاتوو یان ئەو ساڵەی ماوە . )) رواە مسلم .

تاوانی سالی ڕابردوو دیارە مرۆڤ کردوویەتی ، بەلام تاوانی سالی داھاتوو یان ئەو ساڵەی ماوە ھەندێک زانا دەلێن : " مەبەست پێی ئەوەیە کە توفیقی دەدات کە تاوان ئەنجام نەدات . "

بەلام ئەم وتەیە جێگای تێڕوانینە چونکە ڕووکەشی فەرموودەکە ئەوە ناگەیەنێت ، وە ئەسل وایە فەرموودەکە لەسەر مانای خۆیەتی کە مەبەست پێی ئەو تاوانانەن کە لە داھاتوو ئەنجام دەدات چونکە ھیچ بەندەیەک نییە تاوان نەکات .

زۆربەی زانایان دەلێن مەبەست بە لاچوونی تاوان لەم فەرموودەیە تاوانی بچووکە ، تاوانی گەورە لاناچێت ئیلا بە تەوبە کردن نەبێت ، دەبێت تەوبە بکات لەسەر وتەی زۆربەی زانایان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە پاداشتی زیاترە و باشترە لە ڕۆژووی عاشورا ، بەلگە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕۆژووی عەرەفە دەبێتە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ ، وە ڕۆژووی عاشورا دەبێتە کەفارەتی تاوانی یەک ساڵ . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٣٦٧

سەبارەت بە بەڕۆژوو بوون بۆ حاجی لە عەرەفە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان چوار وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە حاجی لە کێوی عەرەفە بەڕۆژوو بێت .

دووەم // ھەندێک زانا دەلێن سونەتە حاجیش لە کێوی عەرەفە بەڕۆژوو بێت .

سێیەم // زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە حاجی لە کێوی عەرەفە ڕۆژوو بشکێنێت .

چوارەم // ئەگەر حاجی ڕۆژوو لاوازی بکات لە دوعا و زیکر باشی نییە بە ڕۆژوو بێت ، بەلام ئەگەر توانای ھەبوو و لەسەری گران نەبوو سونەتە بەڕۆژوو بێت .

وتەی ڕاست سونەتە حاجی ڕۆژوو بشکێنێت و باشی نییە بەڕۆژوو بێت .

پرسیار کرا لە ابن عمر سەبارەت بە ڕۆژووی عەرەفە لە عەرەفە ؟ فەرمووی : (( حەجم کردووە لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەڕۆژوو نەبووە ، وە لەگەڵ ئەبو بەکریش بەڕۆژوو نەبووە ، وە لەگەڵ عومەریش بەڕۆژوو نەبووە ، وە لەگەڵ عوثامنیش بەڕۆژوو نەبووە ، وە من بەڕۆژوو نابم و وە فەرمانیش ناکەم بۆ بەڕۆژوو بوون وە نەھی لە کەسیش ناکەم . )) أخرجە الترمذي (٥٧١) ، و النسائي و احمد .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ حاجی دروست نییە بەڕۆژوو بێت لە ڕۆژی عەرەفە ، چونکە پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وەستاوە لە عەرەفە بێ ڕۆژوو بووە . ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەھی کراوە لە بەڕۆژوو بوون لە عەرەفە ، مەبەست پێی حاجی یە ، ھەر کەسێک لە عەرەفە بێت لەگەڵ حاجی یەکان خواردن بۆیان دروست بکات یان شوفێریان بێت یان ھەر شتێکی تر ، ئەوا بە حاجی حساب ناکرێت و نەھی لێی نەلکراوە بۆ بەڕۆژوو بوون . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٤٦٦

پـــوختەی وەلامـــــی زانـــایــــان :

(١) لە ڕۆژی عەرەفە سونەتە بەڕۆژوو ببیت ، وە دەبێتە کەفارەتی تاوانی سالی ڕابردوو و داھاتوو .

(٢) زۆربەی زانایان دەلێن مەبەست بە لاچوونی تاوان تاوانی بچووکە ، تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات .

(٣) زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە حاجی لە عەرەفە بەڕۆژوو بیت و سونەتە ڕۆژووی بشکێنێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٤) ھەر کەسێک لەگەڵ حاجی بێت لە عەرەفە جا چ شوفێر بێت یان چێشت دروست بکات ، ئەوا سونەتە ئەو بەڕۆژوو بێت چونکە حاجی نییە .

(٥) ڕۆژووی عەرەفە باشترە و پاداشتی زیاترە لە ڕۆژووی عاشورا ، چونکە عەرەفە دەبێتە كەفارەتی دوو ساڵ بەڵام عاشورا دەبێتە کەفارەتی سالێک .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام