پرسیار: کەسێک دەڵێت ئەم ئایەتە: (وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ)، نەیفەرموو: (ومن شر عائن)، بەڵگەیە چاو هیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە؟
وەڵام: (الحسد): تەمەنای لاچۆنی نیعمەتە لەسەر کەسێک، جا نیعمەتەکە هاتبێتەدی یان نەهاتبێتەدی و نیعمەتەکە دونیا بێت یان دین.
(العین): چاو پیسی سەرسام بوونی چاو پیسە بە شتێک، پاشان نەفسی پیسی خۆی بە دوای دەبات، پاشان ھەول دەدات بۆ جێ بەجێکردنی بە ژەھری چاو بۆ کەسەکە کە چاوی لێ دەدات.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ)، واتە: پەنا دەگرم بەخوا لە شەڕی هەموو حەسوودێکی مرۆڤ و جنۆکە کە تەمەنای لاچوونی نیعمەت دەکات بەسەر خەڵکەوە.
لەم ئایەتە هەردوویان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی چاو پیس حەسوودێکی تایبەتە. (تفسير ابن جرير) (24/751، 752)، (تفسير ابن جزي) (2/528)، (بدائع الفوائد)) لابن القيم (2/228-229، 233، 235)، (تفسير السعدي) لاپەڕە (٩٣٧)، (تفسير ابن عاشور) (30/630)، (تفسير ابن عثيمين- جزء عم) لاپەڕە (٣٥٣).
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە چاو پیس حەسوودێکی تایبەتە زیانی زیاترە لە حەسوود، لەبەر ئەمە ئایەت ھاتووە باسی حەسوودی کردووە نەک چاو پیسی چونکە گشتییە، ھەموو چاو پیسێک حەسوودە بەلام ھەموو حەسوودێک چاو پیس نییە، ئەگەر پەنای گرت بە شەڕی حەسوودی چاویش دەگرێتەوە). (بدائع الفوائد " (٢/٤٥٨).
عبد الرحمن بن ناصر السعدي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەم ئایەتە چاوپیسیش (عائن) داخلی حەسوود دەبێت، لەبەر ئەوەی چاوپیسی ناهێتەدی مەگەر لە کەسێکی حاسد و تەبیعەت شەڕەنگێز و نەفس پیس). (تفسير السعدي) لاپەڕە (٩٣٧).