سەردێری پرسیار: ئایا ئەو فەرموودەیە صحیحە کە دەفەرمووێت: (سێ یەکی ئەوانەی دەمردن دوای قەدەری خوای گەورە بەهۆی چاوەوەیە)؟

بەرواری دانان :2023-12-18 کۆدی پرسیار:3233

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەو فەرموودەیە صحیحە کە دەفەرمووێت: (سێ یەکی ئەوانەی دەمردن دوای قەدەری خوای گەورە بەهۆی چاوەوەیە)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون چاو حەقیقەتی هەیە و کاریگەری هەیە کە ئەمە وتەی ڕاستە.

٢- فەرموودە هاتووە باسی ئەوەی کردووە کە مرۆڤ دوای قەدەری خوا بە چاو دەمرێت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (أَكْثرُ مَن يموتُ مِن أمَّتي بعدَ قضاءِ اللَّهِ وقدرِهِ بالأنفسِ أيْ العَينِ)، واتە: (زۆربەی ئەوانەی دەمرن لە ئوممەتی من دوای قەدەری خوا بەهۆی نەفەسەوەیە، واتە: بەهۆی چاوەوەیە). أخرجه البزار كما في (كشف الأستار) (3/ 404)، والطيالسي في (مسنده) (3/ 317)، والطحاوي في (مشكل الآثار) (7/ 338). مع اختلاف يسير في اللفظ، حسنه الألباني في صحيح الجامع

سەبارەت بە دیارکردنی سێیەکی ئەوانەی دەمرن بەهۆی چاوەوەیە هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام