پرسیار: حوکمی پەلە کردن لە ڕۆژوو شکاندندا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سوننەتە پەلە بکرێت لە ڕۆژوو شکاندن، ئەویش بە خۆر ئاوابوونە، ئەمە سوننەتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە و ئاسانکاری یە بۆ ئوممەت و دوور کەوتنەوەیە لە زیادەڕەوی کردن لە دیندا.
دەست پێشخەری کردن لەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە دوای قەدەغە کردن شتێکی سوپاسکراوە، چونکە دەست پێشخەری کردنە لە فەزل و منەتی خوای گەورە، خوای گەورە پێی خۆشە ئاسەواری نیعمەتی بەسەر بەندەیەوە ببینێت.
لە ڕوویەکی ترەوە پێچەوانەی گاور و جولەکە کردنە، چونکە ئەوان ڕۆژوو شکاندن تاخیر دەکەن، پێچەوانە کردنی گاور و جولەکە خێرە بێگومان. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٧/١٠٩).
عَنْ سَهْلِ بنِ سَعْدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (لا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الْفِطْرَ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە سهل بن سعد دەگێڕنەوە ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (بەردەوام خەڵک لە خێردا تا پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن).
وَلِلتِّرْمِذِيِّ مِنْ حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: أَحَبُّ عِبَادِي إِلَيَّ أَعْجَلُهُمْ فِطْرًا).
واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (خوای گەورە دەفەرمووێت: خۆشەوستترین بەندی من ئەوەیە کە پەلە دەکات لە ڕۆژوو شکاندن).
٢- نابێت دلنیایی وەربگریت لە ڕۆژوو شکاندن، هەر کاتێک خۆر ئاوابوو پەلە دەکەیت لە ڕۆژوو شکاندن، کەواتە ئەگەر کاتی هات خێر لەوەدایە پەلە بکەیت لە شکاندنی.
سەبارەت بە خۆر ئاوابوون ئەم پێنج حالەتانە هەیە:
یەکەم: دەزانێت خۆر ئاوا نەبوو، ئەمەیان نابێت ڕۆژوو بشکێنێت.
دووەم: زۆرینەی گومانی بۆ ئەوە دەچێت خۆر ئاوانەبووە، ئەمەیان نابێت ڕۆژوو بشکێنێت.
سێیەم: بەگومان ئایا خۆر ئاوابووە یان نە، زۆرینەی گومانی بۆ هیچ لایەک ناڕوات، ئەمەیان نابێت ڕۆژوو بشکێنێت، جونکە ئەسل وایە ڕۆژ ماوە.
چوارەم: زۆرینەی گومانی بۆ ئەوە دەچێت خۆر ئاوابووە، ئەمەیان دروستە ڕۆژوو بشکێنێت.
پێنجەم: دەزانێت خۆر ئاوابووە، ئەمەیان دروستە ڕۆژوو بشکێنێت. (فتح ذي الجلال الإکرام) (٧/١١٠-١١١).