پرسیار // ئایا دروستە ڕۆژوو بکەیتە ھەدیە بۆ مردوو یان بۆ مردوو ڕۆژوو بگریت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھەر کەسێک ڕۆژووی لەسەر بێت لەبەر سەفەر یان نەخۆشییەکی کاتی ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبێت ، دوای بمرێت سونەتە بۆ نزیکەکانی ڕۆژووی بگرنەوە و پاداشتی بۆی دەڕوات ، بەلگە :
عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ )) رواه البخاري (1952) ومسلم (1147) .
وایە : ھەر کەسێک بمرێت ڕۆژووی لەسەر بێت ، با نزیکەکانی بۆی بگرنەوە ڕۆژووەکانی .
ھەندێک زانا دەلێن نابێت ڕۆژوو بۆ مردوو بگریت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد و وتەی نوێی شافعی یە ، بەلام وتەی ڕاست دروستە چونکە فەرموودەکان ڕوون و ئاشکران .
زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە بۆ نزیکەکانی مردوو ڕۆژووی بۆ بگرنەوە نەک واجبە ، چونکە ئەگەر وابێت خەلک باری خەلکی تری ھەلگرتووە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئیلا مردوو ڕۆژووی لەسەر بێت ، ئەگەر ڕۆژووی سونەت بوو وەک ئەوەی پیاوێک عادەتی وایە لە ھەموو مانگێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت بەلام بەڕۆژوو نەبوو ھەتا مانگ ھەلات ، ئایا نزیکەکانی بۆی دەگرنەوە یان نە ؟
وەلام / ڕۆژووی بۆ ناگرن ، چونکە وتەی : (( و علیە )) بەلگەیە لەسەر ڕۆژووی واجب .
دەبێت ڕۆژووی لەسەر بێت و توانای ھەبێت وە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەگەر توانای نەبێت نابێت ڕۆژووی بۆ بگریت ئەگەر ڕۆژووی واجبیش بێت ، نموونە : پیاوێک نەخۆش بوو سەرەتای ڕەمەزان ئومێدی چاک بوونەوەی ھەیە وە لەسەر ئەمە ھەر بەردەوام بوو ، بەلام دوای ڕەمەزان نەخۆشییەکەی توندتر بوو ھەتا مرد ئایا ڕۆژووی لە جیاتی بگرین ؟
وەلام / ڕۆژووی لەجیاتی ناگریت ، چونکە نەخۆش بووە و ڕۆژووی لەسەر واجب نەبووە ، ئەمەیان دەبێت ڕۆژێکی تر بگرێتەوە چونکە نەخۆش بوو لەبەر وتەی خوای گەورە : (( فعدة من أیام أخر )) [ البقرة : ١٨٤ ] ڕۆژێکی تر نەیتوانی پێی بگات لەبەر مردنی .
نموونەیەکی تر : پیاوێک سەفەری کرد مانگی ڕەمەزان ھەمووی وە ڕۆژووی شکاند ، لە ڕۆژی جەژن تووشی ڕووداوێک بوو و مرد ، ئایا نزیکەکانی ڕۆژووی بۆ دەگرن یان نە ؟
وەلام / ڕۆژووی بۆ ناگرن ، چونکە ڕۆژووی لەسەر واجب نەبووە ، ڕۆژوو لەسەری واجب دەبێت لە ڕۆژێکی تر و ئەمە پێی نەکرا .
لەسەر ئەمە ئێمە دەلێین :
یەکەم // نەخۆش ئەگەر ڕۆژووی واز لێ ھێنا لەبەر نەخۆشی ئومێدی چاک بوونەوەی نییە واجبە خواردن بدات ، ڕۆژووی لەسەر نییە و وە ڕۆژوو لەسەر نزیکەکانیشی نییە .
دووەم // ئەگەر نەخۆشییەکی ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبوو و پاشان نەخۆشییەکی بەردەوام بوو ھەتا مرد ، نەخواردنی لەسەرە و وە نە ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە .
سێیەم // ئەگەر نەخۆشییەکەی نەخۆشییەکی ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبێت و چاک بووەوە دوای ڕەمەزان توانای گرتنەوەی ھەبوو ، وەک ئەوەی پێنج ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەرە ، وە دوای چاک بووەوە لە پێنج ڕۆژ لە مانگی شەوال و پاشان مرد ، ئەمەیان فەرموودە لەسەری جێ بەجێ دەبێت و دەلێین : نزیکەکانی پێنج ڕۆژ بۆی دەگرنەوە ، چونکە پێی کرا ڕۆژوو بگرێتەوە بەلام نەی گرت ، ....
دەلێن مانای فەرموودەکە : (( صام عنە ولیە )) ئەوە دەگەیەنێت کە دروستە لەسەر یەک ڕۆژوو بۆ مردوو بگریتەوە وە دروستە لەسەر یەکیش نەبێت ، ھەروەک چۆن ئەسل وایە ئەوەی ڕۆژووی لەسەر دروستە بۆی لەسەر یەک و بەجیا ڕۆژوو بگرێتەوە ، وە ئەوانەی بۆی دەگرنەوە بە ھەمان شێوە .
وتەی : (( صیام )) ھەموو ڕۆژووێکی واجب دەگرێتەوە جا چ ڕۆژووی ڕەمەزان بێت یان کەفارەت یان فیدیە .
ئەگەر یەکێک بلێت : ئایا دروستە نزیکەکانی مردوو ڕۆژووی مردوو بەسەر خۆیان دابەش بکەن بۆ گرتنەوە ، نموونە : مردوو شەش مناڵی ھەبێت وە ڕۆژووی مانگێکی ڕەمەزانی لەسەر بێت کە سی ڕۆژە ، ئایا دروستە ھەر منالێکی ئەو مردووە پێنج ڕۆژوو بگرێت ؟
وەلام / بەلێ دروستە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر : (( صام عنە ولیە )) ھەروەک چۆن دروستە ئەو شەش منالەی قەرزی بدەنەوە ، وەک ئەوەی باوکی شەش سەد ڕیال قەرزارە ھەر منالێک سەد ڕیال دەداتەوە ، ....
حوکمی ئەوە چییە نزیکەکانی مردوو ھەموو ڕۆژووەکانی بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن و لە یەک ڕۆژدا بۆی بگرنەوە ؟
وەلام / دروستە چونکە ھەر کەسێک ڕۆژووی خۆی گرتووە بۆ مردووەکە . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٣٤٦ ــ ٣٤٨
پــوختـــەی وەلامی زانایان :
(١) دروستە ڕۆژووی واجب بۆ مردوو بگریتەوە جا چ ھی ڕەمەزان بێت یان نەزر یان کەفارەت ، بەلام ئەگەر عوزری نەبوو نابێت بۆی بگریتەوە .
(٢) نابێت ڕۆژووی سونەت بۆ مردوو بگریتەوە .
(٣) گرتنەوەی ڕۆژووی واجب نییە لەسەر نزیکەکانی مردوو بەلکو سونەتە کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە .
(٤) نەخۆش ئەم سی حالەتانەن :
یەکەم // نەخۆش ئەگەر ڕۆژووی واز لێ ھێنا لەبەر نەخۆشی ئومێدی چاک بوونەوەی نییە واجبە خواردن بدات ، ڕۆژووی لەسەر نییە و وە ڕۆژوو لەسەر نزیکەکانیشی نییە .
دووەم // ئەگەر نەخۆشییەکی ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبوو و پاشان بەردەوام بوو نخۆشییەکی ھەتا مرد نەخواردنی لەسەرە و وە نە ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە .
سێیەم // ئەگەر نەخۆشییەکەی نەخۆشییەکی ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبێت و چاک بووەوە دوای ڕەمەزان توانای گرتنەوەی ھەبوو ، وەک ئەوەی پێنج ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەرە ، وە دوای چاک بووەوە لە پێنج ڕۆژ لە مانگی شەوال و پاشان مرد ، ئەمەیان فەرموودە لەسەری جێ بەجێ دەبێت و دەلێین : نزیکەکانی پێنج ڕۆژ بۆی دەگرنەوە ، چونکە پێی کرا ڕۆژوو بگرێتەوە بەلام نەی گرت ، ....
(٥) دروستە نزیکانی مردوو ڕۆژووەکان بەسەر خۆیان دابەش بکەن بۆ گرتنەوە ، وە دروستە ھەموویان لەیەک ڕۆژدا بۆی بگرنەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ