پرسیار: پەیامتان چییە بۆ مامۆستایەک دەفەرمووێت: (کل بدعة حلالة، وکل حلالة جائزة)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن ئەوەی قسە دەکات دژی فەرموودە دوو ئەگەری هەیە:
یەکەم: ئەگەر مەبەستی ئەوە بێت دژی فەرموودە بوەستیت ئەوە کافر دەبێت.
دووەم: ئەگەر مەبەستی ئەوە نەبێت دژی فەرموودە بوەستێت، ئەوە کەمترین شت ئەوەیە بێ ئەدەبی یە بەرامبەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا (ﷺ).
لە عبد اللە بن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (إذا استأذنت أحدکم امرأتە إلی المسجد، فلا یمنعها)، واتە: ئەگەر خێزانی یەکێک لە ئێوە ئیزنی لە ئێوە وەرگرت بۆ مزگەوت قەدەغەی مەکەن)، بیلا وتی: (واللە، لنمعهن)، واتە: (سوێند بەخوا قەدەغەیان دەکەم)، عبد اللە بەرامبەری وەستا جنێوی پێی دا جنێوی خراپ، هەرگیز گوێم لێ نەبووە جێوی ئاوای دابێت، فەرمووی: (من خەبەرت پێ دەدەم لە پێغەمبەرەوە تۆ دەڵێیت: سوێند بەخوا قەدەغەیان دەکەم). أخرجە البخاري (٨٦٥)، ومسلم (٤٤٢).
بیلال عوزری هەبوو و نییەتی باش بوو لەبەر ئەوەی لەو سەردەمە بەشێوەی ناشەرعی دەردەچوون بۆیە وتی منعیان دەکەم، زانایان دەڵێن بۆچی قسەی پێ وت، هەتا ڕیوایەت هاتووە تا مردن قسەی لەگەڵ نەکردووە لەبەر ئەمە قسەیە.
بۆچی تفاهم نەبووە لەنێوانیان؟! ئایا ابن عمر نەی دەزانی کورەکەی عوزری هەیە و شتێکی لەبەردەستە بۆیە ئەم قسەیە دەکات؟! زانایان دەڵێن دەیزانی بەڵام لەبەر بێ ئەدەبی بەرامبەر فەرموودە وتی: (والڵە لنمنعهن).
بێ ئەدەبی بەرامبەر فەرموودە ئەگەر چی قەسدیشی شەریف بێت و تەعبیریشی زەعیف بێ دەبێ مەوقف هەبێ و موسڵمان کەسەکە ئامۆژگاری بکات، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (لا تمنعوا)، بیلال وتی: (واللە لنمعنهن) چۆن دەبێت؟! پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (کل بدعة ضلالة)، ئەم مامۆستایە دەڵێت: (کل بدعة حلالة) چۆن دەبێت؟!
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بۆ کەس نییە بوەستێت بەرامبەر ئەم وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (کل بدعة ضلالة)، بۆ کەس نییە فەرموودەکە لەسەر گشتیەتی لابدات، نابێت بگوترێ: هەموو بیدعەیەک گومڕایی نییە، چونکە ئەمە لە دژی وتەی پێغەمبەر (ﷺ) وەستان نزیکترە لە (تأویل)). (الاقتضاء) (٢/٥٩١).
سەیر بکە ئەگەر بلێی هەموو بیدعەیەک گومڕایی نییە نزیکە لەوەی دژی فەرموودە بوەستیت ئەگەر چی باوەڕیشت بە فەرموودە هەبێت و ئەو مەبەستەشت نەبێت، ئەی ئەگەر بڵێی هەموو بیدعەیەک حەڵاڵە؟!
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ﴾: واجبە ڕێز لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بگیرێت و دەنگی بەسەریەوە بەرز نەکرێت، هەروەها دوای مردن دەبێت ڕێز لە وتەی بیگرێت و هەتا هەندێک زانا دەڵێن لەسەر گۆڕێ پێغەمبەری خواش مەکروهە دەنگت بەرز بکەیتەوە، چونکە ڕێز پارێزراوە کاتی ژیان و مردن، هەروەک چۆن مەکروهە دەنگت بەرز بکەیتەوە لە مزگەوتەکەی و هەموو مزگەوتەکانی تر.
ئایەتەکە بەڵگەیە کردەوەی مرۆڤ پوچ دەبێتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکات، وەڵامە بۆ ئەوانەی دەڵێن: (کردەوەی مرۆڤ پوچ نابێتەوە بێ هەست پێکردن)، ئایەتەکە وەڵامە بۆیان. (أضواء البيان) للشنقيطي (٧/٤٠٣).
کەسێک کاتێک وەڵامی کەسێکی تر دەداتەوە پێویست ناکات بڵێت: (کل بدعة حلالة، وکل حلالة جائزة)، دەبێت خۆ بگرێتەوە لەم دەستەواژانە و ئامۆژگاری ئەو کەسە بکات نەک تەعنی لێ بدات.