پرسیار: ئایا دروستە کور هاوکاری خێزان وخۆشکی خۆی بدات بۆ شوشتنی جەنازەی دایکی کورەکە لەکاتێک عەورەتەکان بشارێنەوە تەنیا بلێت ئەوها لێ بکەن؟
وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەسڵ وایە پیاو جەنازەی پیاو دەشوات و ئافرەتیش جەنازەی ئافرەت دەشوات، هەروەها دروستە پیاو خێزانی خۆی بشوات و ئافرەتیش پیاوەکەی خۆی بشوات.
٢- دروست نییە پیاو دایکی بشوات و دایکیش کوڕەکەی بشوات دوای مردن، مەگەر کوڕ و کچ مناڵ بن و بالغ نەبووبن.
٣- پیاو ڕێنموویی ئافرەتان دەکات بۆ شۆردن جەنازە دروستە، بەڵام نابێت لەناو ئافرەتان بێت و لەگەڵیان بێت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێنموویی (أم عطیة)ی کردووە بۆ شۆردنی زەینەبی کچی، بێ ئەوەی بچێتە ناو ئافرەتان و لەگەڵیان بێت.