پرسیار: کەسێک لە گوندە و ئاو زۆر ساردە و تووشی لەشگرانی بووە، دەتوانێ تەیەمموم بکات؟ چ بکات لەم حالەتە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ھەر کەسێک بتوانێت ئاو گەرم بکات یان بتوانێت ئاوی سارد بەکار بھێنێت و زیانی پێ نەگات، ئەوە واجبە لەسەری ئاو بەکاربھێنێت، بەڵام ئەگەر بەزۆری گومانی بۆ ئەوە چوو بەکارھێنانی ئاوی سارد زیانی پێ دەگات و هیچ وەسائیلی گەرم کردنەوەی ئاوی لەبەر دەست نییە، ئەوە دروستە تەیەممووم بکات.
٢- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە تەیەممووم بکەیت لە سەفەر و جگە لە سەفەر، پێچەوانەی ئەبو یوسف و محمد دەڵێن بۆ بێجگە سەفەر نابێت، واتە: حضر، بۆ کەسێک ترسی بەکارھێنانی ئاوی ساردی ھەیە بۆ بە ھیلاک چوون، یان نەخۆشی. (الموسوعة الفقهية) (14/258).
٣- زۆر لە گەنجان ئاسانکاری دەکەن لە تەیەمموم کردن بۆ نوێژی بەیانی ئەگەر ئاو سارد بێت و تووشی لەشگرانی بووبێت، کە ئەمە هەڵەیە.