پرسیار // حوکمی شکاندنی ڕۆژووی سونەت بێ ئەوەی عوزێکت هەبێت چییە ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت تەواوکردنی ڕۆژووی سونەت ئایا واجبە تەواوی بکەیت یان نە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن واجب نییە لەسەری ڕۆژووی سونەت تەواو بکات ، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلەیە ، بەلگە :
(١) عن عائشة أم المؤمنين قالت : (( دخل علي النبي صلى الله عليه وسلم ذات يوم فقال : هل عندكم شيء ؟ فقلنا : لا ، قال : فإني إذن صائم ، ثم أتانا يوما آخر فقلنا : يا رسول الله أهدي لنا حيس ، فقال أرينيه فلقد أصبحت صائما ، فأكل )) رواه مسلم برقم 11
واتە : عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : ڕۆژێک لە ڕۆژان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھاتە لامان فەرمووی : (( ھیچ شتێک ھەیە لەلاتان لە خواردن ؟ )) وتمان : نەخێر ، فەرمووی : (( کەواتە من بەڕۆژوو دەبم . )) پاشان ڕۆژێکی تر ھاتەوە وتمان : ئەی نێردراوی خوا خواردنێک بۆمان ھاتووە " کە ناوی حیس بوو " فەرمووی : (( بۆم بێنن من بەڕۆژوو بووم ، لێی خوارد . ))
(٢) ئەبو سەعید خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ خواردن دروست کرابوو ، کاتێک خواردنیان دانا پیاوێک وتی : من بەڕۆژووم ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( براکەت تۆی بانگھێشت کردی بۆ خواردن ، ڕۆژووت بشکێنە و ئەگەر ویستت ڕۆژوێک لە شوێنی بگرەوە . )) رواه الدراقطني برقم 24 ، وحسنه الحافظ في الفتح ج٤ لاپەڕە ٢١٠
(٣) پێشینەکان ھاوەڵان و تابعین و ڕۆژوویان شکاندووە و تەواو کردنی بە واجبیاب نەزانیووە .
دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن واجبە لەسەری تەواو بکات ، ئەگەر شکاندی دەبێت ڕۆژووێکی تر بگرێتەوە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی یەکانە ، بەلگە :
(١) عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : خواردنێک بۆ من و حەفصە ھات بە ھەدیە و وە ھەردووکمان بە ڕۆژوو بووین و ڕۆژووەکانمان شکاند ، پاشان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھات لامان وتمان : ئەی نێردراوی خوا ئێمە خواردنمان بۆ ھات بە ھەدیە و ئارەزوومان بۆی چوو و ڕۆژووەکانمان شکاند ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( نەخێر لەسەر ئێوەیە ڕۆژووێکی تر بگرنەوە لە شوێنی . )) رواه أبو داود 2457 ، والترمذي 735 ، وفي إسناده زميل ، قال في التقريب : مجهول ، وضعفه النووي في المجموع 6 / 396 ، وابن القيم في زاد المعاد 2 / 84 ، وضعفه الألباني .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە واجب نییە ڕۆژووی سونەت تەواو بکەیت ، بەلام ڕۆژووی واجب واجبە تەواو بکەیت و حەڕامە بشکێنی بێ عوزر .
پـــوختەی وەلامی زانـــایــــان :
(١) دروستە ڕۆژووی سونەتە و واجب بشکێنی ئەگەر عوزر ھەبێت .
(٢) دروست نییە ڕۆژووی واجب بشکێنی بێ عوزر و واجبە تەواوی بکەیت ، بەلام ڕۆژووی سونەت دروستە بشکێنی بێ عوزر و واجب نییە لەسەرت تەواو بکەیت .
(٣) زانایان دەلێن سونەتە ئەگەر ڕۆژووی سونەتت شکاند ڕۆژووێکی تر لە شوێنی بگریتەوە نەک واجب بێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ