سەردێری پرسیار:ئافرەت ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا دەکاتەوە ئایا واجبە ئیزن لە پیاوی وەربگرێت؟

بەرواری دانان :2024-01-05 کۆدی پرسیار:3251

پرسیار:

پرسیار: ئافرەت ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا دەکاتەوە ئایا واجبە ئیزن لە پیاوی وەربگرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەت بێ ئیزنی پیاوەکەی بەڕۆژوو بێت ڕۆژووی سوننەت ئەگەر پیاوەکەی ئامادە بێت مەگەر ئیزن بدات، چونکە مافی پیاو بەسەر ئافرەتەوە واجبە لە مافی چێژ و خۆشی لێ وەرگرتن، ڕۆژوو دەبێتە ڕێگر لەمە، هەستان بە واجب لەپێشترە لە بەڕۆژوو بوونی سوننەت، سەبارەت بە ڕۆژووی رەمەزان ئیزن وەرناگرێت، بەڵگە: 

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (لا يَحِلُّ لِلْمَرْأَةِ أَنْ تَصُومَ وَزَوْجُهَا شَاهِدٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَاللَّفْظُ لِلْبُخَارِيِّ، زَادَ ابُو دَاوُدَ: (غَيْرَ رَمَضَانَ).

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەت بەڕۆژوو بێت و پیاوەکەی ئامادە بێت مەگەر بە ئیزنی پیاوەکەی بەڕۆژوو بێت)، ڕیوایەتی ئەبو داود هاتووە: (جگە لە مانگی ڕەمەزان).

فەرموودەکە بەڵگەیە ڕۆژووی ڕەمەزان ئیزن وەرگرتنی ناوێت جا ڕۆژووەکە (أداء) بێت یان (قضاء) بێت، زانایان دەڵێن (أداء) دیارە لە مانگی رەمەزاندا کە ئیزن وەرناگرێت، بەڵام (قضاء) دوو حالەتە:

یەکەم: ئەگەر کاتی کەم مابێت لە مانگی شەعباندا، بەڵکو بەقەد ڕۆژووەکانی کات ماوە، لەم حاڵەتە بەڕۆژوو دەبێت ئەگەر پیاوەکەی ڕێگریشی لێ بکات.

دووەم: ئەگەر قەزاکردنەوەی کاتی فراوانی مابێت، لەم حاڵەتە بەڕۆژوو دەبێت تا پیاوەکەی قەدەغەی نەکات، ئیزن وەرمەگرە چونکە ئەمە ڕۆژووی واجبە و ظاهری فەرموودەکە گشتی یە ڕۆژووی (أداء) و (قضاء) دەگرێتەوە، بەڵام جیاوازی نێوانیان لەگەڵ (قضاء) کردنەوە ئەگەر کات کەم مابێت، واتە: تەنها بەشی ڕۆژووەکانی مابێت، ئەوەیە ئەگەر قەدەغەشی بکات بەڕۆژوو دەبێت.

جیاوازی نێوان ئەمە  و سوننەت ئەوەیە ڕۆژووی سوننەت ناگرێت مەگەر بە ئیزنی پیاوەکەی، ئەمەیان قەزا دەکاتەوە بێ ئیزنی تا قەدەغەی نەکردووە، پێت دەڵێت: کاتێکی فراوانت لەبەردەمتە بۆ قەزاکردنەوە، ئەگەر ئەمەی وت ئەوە مافی خۆیەتی، بۆیە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت ڕۆژووی ڕەمەزانی قەزا نەکردۆتەوە مەگەر لە مانگی شەعباندا، لەبەر پێغەمبەری خوا (ﷺ). (فتح ذي الجلال والإکرام) (٧/٤٠٧-٤٠٨). 

قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان واجب نییە یەکسەر قەزا بکەیتەوە، کە ئەمە وتەی هەر جوار مەزهەبەکانە، بەڵام نابێت بگات بە ڕەمەزانی دواتر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام