سەردێری پرسیار:حوکمی سەلام کردن لە کافر؟

بەرواری دانان :2024-01-05 کۆدی پرسیار:3252

پرسیار:

پرسیار: سەلام کردن یان وەڵام دانەوەی سەلام لە کافر و موشریکەکان درووستە؟ ئایا درووستە ئەو وشانەیان بۆ بەکار بهێنیت وەکو ئەوەی پێیان بڵێیت بەخێربێن یان بەخێرچن سەر سەر و سەرچاوانم ئەو جۆرە کەلیماتەنە ئایە دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ سەلام وەڵام دەدرێتەوە لە هەموو کەسێک سەلامی کردبێت، جا ئەوەی سەلامی کردبێت موسڵمان بێت یان کافر بێت، مناڵ بێت یان گەورە بێت، پیاو بێت یان ئافرەت، لەبەر وتەی: ﴿وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآۗ﴾، ئەمەیان گشتی یە.

ابن عباس خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک سەلامت لێ بکات لە دروستکراوەکان وەڵامی بدەوە ئەگەر مەجووسیش بێت، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآۗ﴾). أخرجە الطبري (٨/٥٨٧)، وذکرە ابن کثیر في تفسیرە (٢/٣٢٥).

وەڵام دانەوەی سەلامی کافر دوو حاڵەتە:

یەکەم: ئەگەر دڵنیا بوویت سەلامی بە دروستی کردووە و گوتویەتی: (السلام علیکم)، ئەوە گومانی تێدایە نییە دەڵێیت: (وعلیك السلام)، یان (وعلیك)، باشتریش وایە بڵێی: (وعلیك السلام).

دووەم: ئەگەر دڵنیا بوویت مەبەستیان جنێو و دوعا کردن بوو، وەک ئەوەی بڵێن: (السام علیکم)، ئەوە تەنها دەڵێی: (وعلیکم).

٢ـ نابێ موسڵمان سەرەتا سەلام لە کافر بکات، لەبەر نەهی کردن لەمە، هەروەها موسڵمان پلەی بەرزترە لای خوای گەورە نابێ خۆی زەلیل بکات، بەڵام دەتوانی سەلامی لێ بکەیت بە ئەحوال پرسین و چاک و چۆنی، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە نییەتی ئەوەی دەبێت  بۆ ئیسلام ڕاکێشێت، یان لەبەر خزمایەتی و نزیکی یان لەبەر ترسان لە زیانی بۆی یان هەر هۆکارێکی شەرعی. (الموسوعة الفقهية) (25/168)، (زاد المعاد) ابن القیم (2/424).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام