سەردێری پرسیار: پیاو بۆی هەیە قەدەغەی خێزانی خۆی بکات ئەگەر حەج لەسەری واجب بوو؟

بەرواری دانان :2024-01-08 کۆدی پرسیار:3257

پرسیار:

پرسیار: پیاو بۆی هەیە قەدەغەی خێزانی خۆی بکات ئەگەر حەج لەسەری واجب بوو؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن پیاو بۆی نییە قەدەغەی خێزانی خۆی بکات لە ئەنجام دانی حەج ئەگەر مەرجەکانی واجب بوونی حەج هاتنەدی و مەحرەمیشی لەگەڵ هەبوو، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانه، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی یە، بەڵگە:

١ـ عن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عنه، عَنِ النَّبيِّ صلَّى الله عليه وسَلَّم، قال: (لا طاعَةَ في معصِيَةِ اللهِ، إنَّما الطَّاعَةُ في المعروفِ). رواه البخاري (7257)، ومسلم (1840) واللفظ له.

٢ـ مافی پیاو پێش فرض العین ناخرێت وەک نوێژی واجب و ڕۆژووی ڕەمەزان، پیاو بۆی نییە قەدەغەی بکات لەبەر ئەوەی (فرض العین)ە. (المغني) لابن قُدامة (3/231).

٣ـ مافی پیاو بەردەوامە بە درێژایی ساڵ، ئەگەر قەدەغەی بکات و مافی هەبێت ئەوە هەموو ساڵێک مافی دەبێت، ئەمەیان سەردەکێشێت بۆ تیاچوونی ڕووکنێکی ئیسلام. (المغني) لابن قدامة (3/458)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/42).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام