پرسیار: حوکمی سەفەری حەج و عومرە کردن بۆ ئافرەت بێ مەحرەم؟ دەکرێ ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەحرەم مەرجە بۆ سەفەری حەج و عومرە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینه، بەڵگە:
ـ عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما: أنَّ رَسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (لا يحِلُّ لامرأةٍ تؤمِنُ باللهِ واليومِ الآخَرِ تُسافِرُ مَسيرَةَ ثَلاثِ ليالٍ إلَّا ومعها ذو مَحْرَمٍ). رواه البخاري (١٠٨٦)، ومسلم (١٣٣٨) واللفظ له.
- عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: سمعْتُ النبيَّ (ﷺ) يخطُبُ يقول: (لا يَخْلُوَنَّ رجلٌ بامرأةٍ إلَّا ومعها ذو مَحْرَمٍ ولا تسافِرِ المرأةُ إلَّا مع ذي مَحْرَمٍ فقام رجلٌ فقال: يا رَسولَ اللهِ إنَّ امرَأتي خرجت حاجَّةً وإنِّي اكْتُتِبْتُ في غزوةِ كذا وكذا قال: انطَلِقْ فحُجَّ مع امرأَتِك). رواه البخاري (٥٢٣٣)، ومسلم (١٣٤١) واللفظ له.
ـ ئافرەت ترسی تووش بوون بە فیتنەی لەگەڵە لە سەفەر بە تەنیا. (تبيين الحقائق) للزيلعي، (حاشية الشلبي) (2/5).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەحرەم مەرج نییە بۆ واجب بوونی حەج، دەبێت لەگەڵ ئافرەتان بڕوات ئەگەر جیگای متمانە بن، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
ـ عومەر خوا لێی ڕازی بێت ئیزنی دا بە خێزانەکانی پێغەمبەری خوا لە کۆتا حەج کە ئەنجامیدا، عثمان و عبد الرحمن بن عوفی ناردووە لەگەڵ خێزانەکانی پێغەمبەر (ﷺ).
ئەو وتەی دەڵێت مەحرەم مەرجە بۆ حەج ئەنجام دان وتەی ڕاستە، ئەگەر مەحرەمی دەست نەکەوت حەج لەسەری واجب نییە، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە سەردەمی فیتنەیە، خێزانەکانی پێغەمبەری خواش قیاس ناکرێن لەگەڵ ئافرەتانی تر، واللە أعلم.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەج و عومرە واجب نییە لەسەر ئافرەت مەگەر مەحرەمی هەبێت، دروست نییە سەفەر بکات بێت مەحرەم، ئەمە مەرجی واجب بوونە). (مجموع فتاوى ابن باز) (16/379).