سەردێری پرسیار:حوکمی دووبارە کردنەوەی چەند عومرەیەک لە یەک سەفەر؟

بەرواری دانان :2024-01-11 کۆدی پرسیار:3263

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دووبارە کردنەوەی چەند عومرەیەک لە یەک سەفەر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- دروستە عومرە چەند جار دووبارە بکرێتەوە لە ساڵێکدا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و هەندێک مالکی یەکانە و وتەی ڕاستی زانایانە، پێچەوانەی ئیمام مالک کە بۆ ئەوە چووە مەکروهە.

٢- سوننەت و ڕێگای پێشینەکان نەبووە عومرە دووبارە بکەیتەوە لە یەک سەفەر، ئەصل وایە یەک عومرە دەکەیت، ھەر کەسێک سەفەر بکات بۆ عومرە یەک عومرە ئەنجام بدات، باشتر وایە عومرەی تر نەکات مەگەر دەربچێت لە مەککە وەک مسافر پاشان بگەڕێتەوە.

٣- ابن تیمیة باسیکردووە لە (الفتاوی) کە مەکروهە زۆر عومرە بەدوای یەکەوە ئەنجام بدەیت بە یەک دەنگی پێشینەکان، لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت بەدوای یەک ئەنجام دانەکە زۆر نزیک بێت بەجۆرێک قژی نەڕوا بێتەوە و ئامادە نەبێت بۆ تاشین یان کورت کردن. (مجموع الفتاوی) لابن تیمیة (٢٦/٢٧٠)، (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٨/١٧).

٤- سەبارەت بەوەی لەسەری گرانە بگەڕێتەوە مەککە جارێکی تر، ئەوەی دیار بێت مەکروهـ نییە بۆی عومرەی تر ئەنجام بدات ئەگەر عومرە بۆ دایک و باوکی بکات، چونکە حەقێکی گەورەی لەسەرە کەراهەت لادەچێت کاتی پێویستی.

٥- لەسەر وتەی هەندێک زانا دووبارە کردنەوەی عومرە لە (الحل) لە یەک سەفەردا دروستە بێ کەراهەت، بەڵام باشتر وایە هەر عومرەیەک لە یەک سەفەردا ئەنجام بدەیت، لەبەر کردەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە چوار عومرەی ئەنجام داوە و هەر یەکەی لە سەفەری جیاوازدا ئەنجام داوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام