سەردێری پرسیار:بەڵگە چییە ئەوەی توانای مالی هەیە بەڵام توانای لاشەی نییە واجبە کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ حەج؟

بەرواری دانان :2024-01-13 کۆدی پرسیار:3269

پرسیار:

پرسیار: بەڵگە چییە ئەوەی توانای مالی هەیە بەڵام توانای لاشەی نییە واجبە کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ حەج؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک توانای مالی هەبێت بەڵام توانای لاشەی نەبێت، ئەوە واجبە کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ حەج، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و وتەیەکە  لە وتەکانی حەنەفی و ابن حزم و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) [آل عمران: ٩٧]، وتەی: (مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا)، گشتییە توانای مالیش دەگرێتەوە کە کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ ئەنجام دانی حەج. (المجموع) للنووي (٧/١٠١), (مجموع فتاوى ابن باز) (١٦/١٢٢).

٢ـ عن عَبْدِ اللهِ بنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، عن النبيِّ (ﷺ): (أنَّه جاءَتْه امرأةٌ من خَثْعَم تستفتيه، قالت: يا رسولَ اللهِ، إنَّ فريضَةَ اللهِ على عبادِه في الحَجِّ أدرَكَتْ أبي شيخًا كبيرًا لا يستطيعُ أن يَثْبُتَ على الرَّاحِلَةِ، أفأَحُجُّ عنه؟ قال: نَعَم ). رواه البخاري (١٥١٣)، ومسلم (١٣٣٤).

پێغەمبەری خوا (ﷺ) دانی بەم ئافرەتە دانا لەسەر ئەو وەسفەی کە باسیکرد کە حەجی بۆی بکات کە بە لاشە نەیدەتوانی، ئەگەر واجب نەبوایا دانی پێ نەدەنا. (المحلى) لابن حَزْم (7/57)، (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (7/11)

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام