پرسیار // ئایا کەسێک دەچێتە لای خێزانی خۆی بەڕۆژووە لە ڕەمەزان دا کەفارەت دەدات ئەگەر نەزانێت جماع " جووت بوون " حەڕامە یان خۆی لەبیر بکات ؟
وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن کە کەفارەت واجبە لەسەر کەسێک جووت دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان بە ئەنقەست و بێ ئەوەی خۆی لەبیر بکات ، بەلام جیاوازی لەوەدا هەیە لە نێوان زانایان ئەگەر یەکێک نەزانێت جووت بوون حەڕامە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا یان خۆی خۆی لە بیر بکات ئایا کەفارەت دەدات و ڕۆژوو دەگرێتەوە یان نە ، سێ وتە هەیە :
یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن هەر کەسێک نەزانێت حەڕامە یان خۆی لە بیر بکات کەفارەتی لەسەر نییە و ڕۆژوو ناگرێتەوە ، کە ئەمە وتەی شافعی ، و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، و ابن تیمییە ، و ابن قیم ، ...... هتد ، بەلگە :
(۱) ئەو پیاوەی جووت بووە لە ڕۆژی ڕەمەزان لەگەل خێزانی خۆی دێتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هلکت یارسول اللە )) واتە : بە هیلاکەت چووم ئەی نێردراوی خوا .
ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە دەیزانی جووت بوون لە ڕۆژی ڕەمەزاندا حەڕامە بەلام کەفارەتی نەدەزانی .
(۲) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من ٲفطر في رمضان ناسیا فلا قضاء علیه ولا كفارة )) واتە : هەر کەسێک خۆی لەبیر بکات لە مانگی ڕەمەزان ڕۆژووی بشکێنێت ڕۆژوو گرتنەوە و کەفارەتی لەسەر نییە .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن ئەوەی خۆی لەبیر دەکات وەک ئەو کەسە وایە کە بە ئەنقەست جووت بوون دەکات ، هەروەها نەزان و زۆر لێکراویش ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی احمد ، ظاهریەکانە ، بەلگە :
(۱) ناکرێت مرۆڤ خۆی لەبیر بکات بۆ جووت بوون لە ڕۆژی ڕەمەزان ، ڕۆژوو بۆ ئەوەیە خۆت بگریتەوە لە خواردن و خواردنەوە و شەهوەت ، هەروەها ئەگەر ئارەزووی جولا زۆری لێکردن نامێنێت .
سێیەم / ابو حنیفە دەلێت تەنها ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە .
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە ئەوەی جووت دەبێت نازانێت جووت بوون حەرامە یان لەبیری کردووە یان زۆری لێکراوە هیچی لەسەر نییە نە ڕۆژوو گرتنەوە و نە کەفارەت دان ، وە ئاسایە مرۆڤ جووت بوون بکات لەگەل خێزانی خۆی و خۆی لەبیر بکات ، چونکە پیاوی خێزاندار جووت بۆی وەک خواردن و خواردنەوەی لێ دێت و دەبێتە شتێکی ئاسایی وە ئاساییە خۆی لەبیر بکات وەک خواردن و خواردنەوە .
کەفارەت دان بەندە ڕزگار کردنە ، ئەگەر نەبوو دوو مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو دەبێت ، ئەگەر نەبوو خواردن دەدات بە شەست هەژار .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر جووت بوون لەگەل خێزانی خۆی بکات لەسەفەر هیچی لەسەر نییە ئیلا ڕۆژوو گرتنەوە نەبێت ، چونکە فەرموودەکە دەلێت : " چوومە لای خێزانی خۆم لە ڕەمەزاندا " لەبەر ئەوەش کە دەلێت : " بە هیلاک چووم " گەشتیار ئەگەر ڕۆژووی بشکێنێت لە ڕۆژی ڕەمەزاندا بە هیلاک نەچووە بەلکو ڕێگە پێدراوە بۆی ڕۆژوو بشکێنێت ، لەسەر ئەمە ئەگەر پیاوێک بە ڕۆژوو بێت لەگەڵ خێزانی خۆی لە ڕۆژی ڕەمەزاندا جماعی لەگەل بکات هیچی لەسەر نییە ، لەبەر ئەوە بۆ واجب بوونی کەفارەت دەبێت ڕۆژووەکە لەسەری واجب بێت .
کەفارەت دان یان واجب بوونی کەفارەت دوو مەرجی هەیە :
(۱) دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان دا بێت .
(۲) دەبێت ڕۆژوو لەسەری واجب بێت . .......
کەواتە دروستە بۆ گەشتیار ڕۆژوو بشکێنێت بە جماع هەروەک چۆن دروستە بۆی ڕۆژوو بشکێنێت بە خواردن و خواردنەوە ...... )) شرح بلوغ لمرام ج۷ لاپەڕە ۳۱٤
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) هەموو زانایان یەک دەنگن کە کەفارەت واجبە لەسەر کەسێک کە جووت دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان بە ئەنقەست و بێ ئەوەی خۆی لەبیر بکات .
(۲) زۆربەی زانایان دەلێن ئەوەی جووت دەبێت نازانێت جووت بوون حەرامە یان لەبیری کردووە یان زۆری لێکراوە هیچی لەسەر نییە نە ڕۆژوو گرتنەوە و نە کەفارەت دان .
(۳) کەفارەت دان بەندە ڕزگار کردنە ، ئەگەر نەبوو دوو مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو دەبێت ، ئەگەر نەبوو خواردن دەدات بە شەست هەژار .
(٤) کەفارەت دان یان واجب بوونی کەفارەت دوو مەرجی هەیە :
(ٲ) دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان دا بێت .
(ب) دەبێت ڕۆژوو لەسەری واجب بێت .
(٥) هەر کەسێک لەسەفەر جماع بکات لەگەل خێزانی خۆی هیچی لەسەر نییە ئیلا ڕۆژوو گرتنەوە نەبێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ