پرسیار: ئایا واجبە ئافرەت ئیزن لە پیاوی وەربگرێت بۆ حەجی سوننەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئافرەت بۆێ نییە حەجی سوننەت ئەنجام بدات بێ ئیزنی پیاوی، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:
١ـ چونکە مافی پیاو بەزایە دەچێت بە ئەنجام دانی حەجی سوننەت، کە مافی پیاو واجبە و دەبێ ئیزن وەربگرێت. (المغني) لابن قُدامة (3/459)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/383).
٢ـ گوێڕایەڵی پیاو واجبە لەسەر ئافرەت لە شتێک سەرپێچی خوای گەورە نەبێت، تەرککردنی حەجی سوننەت سەرپێچی خوای گەورە نییە و تاوان نییە. (المحلى) لابن حَزْم (7/52).