سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (لعن اللە العقرب)؟

بەرواری دانان :2024-01-13 کۆدی پرسیار:3272

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (لعن اللە العقرب)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن عائشة رضي اللە عنها لدغتِ النَّبيَّ (ﷺ) عقربٌ وَهوَ في الصَّلاةِ ، فقالَ: (لعنَ اللَّهُ العقربَ ما تدعُ المصلِّيَ وغيرَ المصلِّي اقتلوها في الحلِّ والحرمِ). أخرجه ابن ماجه (1246) واللفظ له، وابن خزيمة كما في (مصباح الزجاجة) للبوصيري (1/228)، والطبراني في (المعجم الأوسط) (7329) باختلاف يسير. وقتل العقرب في الحرم أخرجه البخاري (3314)، ومسلم (1198)، وقتله في الحل والحرم أخرجه مسلم (1198)

واتە: لە عائشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: دووپشک دای بە پێغەمبەری خواوە لەناو نوێژدا بوو، فەرمووی: (نەفرەتی خوا ل دوو پشک بێت، واز لە نوێژ خوێن و جگە لە نوێژ خوێنیش ناهێنێت، بیکوژن لە حل و حەرەم). 

سوودەکانی فەرموودەکە:

١- فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە مار و دووپشک بکوژیت لەناو نوێژدا و کەڕاھەتی تێدا نییە، بەڵکو قاضی أبو طیب و کەسانی تر دەڵێن: سونەت لەناو نوێژ بکوژیت وەک دەرەوەی نوێژ، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح ھاتووە. (المجموع) (٤/١٠٥). 

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەلێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژ، لەبەر فەرموودەی ئەبو ھوڕەیڕە دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (اقتلوا الأسودين في الصلاة: الحية والعقرب)، الكمال بن الهمام الحنفي دەڵێت: فەرموودەکە ھەموو حالەتێک دەگرێتەوە جا پێویستی بە کردەوەی زۆر بوو یان کەم، وتراوە: فەرموودەکە باسی ئەو حالەتەیە کە جوولەی کەم بکەی، مالکییەکان فەرموودەکەیان تایبەت کردووە بەو حالەتەی کە مارەکە بەرەو ڕووی دێت، پێیان باش نییە بیکوژیت لەناو نوێژ ئەگەر بەرەو ڕووی نەھێت). (الموسوعة الفقهية الكويتية) (٣٢/٢٢١).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە ھەندێک حەنابلە نقل دەکات دەفەرمووێت: (نوێژ دەبڕدرێت ئەگەر کوشتنی مار و دووپشک پێویستی بە کردەوەی زۆر ھەبوو بەھەڵگرتنی شتێک، ئەگەر کردەوەکە کەم بوو نوێژ بەتال ناکات). فتح الباری (٩/٣٣٧). 

سەبارەت بە کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژ دوو حاڵەتە: 

حالەتی یەکەم: واجبە مار و دووپشک بکوژیت ئەگەر لەناو نوێژ ھێرشی کردە سەرت یان بەرەو ڕووت ھات. 

حالەتی دووەم: سوننەتە بکوژیت ئەگەر لەناو نوێژ ئەگەر بەرەو ڕووت نەھات و ھێرشی نەکردە سەرت. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٣/٢٥٣).   

سونەت وایە بکوژیت ئەگەر پێویستی بە جوولەی زۆر نەبێت، بەڵام ئەگەر پێویستیت بە جوولەی زۆر ھەبوو ئەوە باشتر وایە وازی لێ بھێنی مەگەر ھێرش بکاتە سەرت. 

٢- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ گرینگی دانی شەرع بەلاشە و ئەو شتانەی زیانی بۆی هەیە، بەجۆرێک فەرمان کراوە بە کوشتنی دووپشک لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژ، لە حل و حەرەمە.

٣- ڕیوایەتی ابن أبي شیبة هاتووە داوا خوێ و ئاوی کردووە تێکەڵی کردوون، پاشان لەسەر ئەو شوێنەی داناوە کە دووشک دای پێوە. 

٤- هەر ئاژەڵێک یان حەشەراتێک زیانی هەبێت بۆ مرۆڤ شەرع فەرمانی کردووە بکوژرێت لەبەر سەلامەت بوونی مرۆڤ. 

٥- ئەگەر یەکێک بلێت خوای گەورە فەرمانی کردووە بە کوشتنی مار و دووپشک لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی سوودی دروست کردنی چییە، زانایان دەڵێن یەکێک لە گرینگترین بنچینەکانی ئەھلی سوننە ئەوەیە کە باوەڕیان وایە کردەوەکانی خوای گەورە بنیات نراون لەسەر حیکمەت، ھیچ کارێکی بێ حیکمەت نییە و نابێت بەھیچ شێوەیەک بێ حیکمەتی بدەیتە پاڵ خوا و ڕەخنە لە خوای گەورە بگریت، پێچەوانەی ئەھلی بیدەع کە دەلێن دەکرێت کردەوەی خوای گەورە بێ حیکمەت بێت، ئەگەر کەسێک کارێک بکات بێ حیکمەت، ئەوە کەسەکە یان مناڵە یان شێتە، چۆن دەبێت بێ حیکمەتی بدەیتە پاڵ كردەوەکانی خوای گەورە؟!، وە مەرج نییە ھەموو حیکمەتەکانی دیار بێت و بیزانیت، بەڵکو ئەوەی گرینگ بێت دەبێت تەسلیم ببیت ئەگەر چی حیکمەتەکەشی نەزانی.  ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک بلێت خوای گەورە فەرمانی کردووە بە کوشتنی مار و دووپشک لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی سوودی دروست کردنی چییە؟ وەلام بۆ ئەمەیان لە چەند ڕووێکەوەیە: 

یەکەم: ڕوون کردنەوەی توانای خوای گەورە، بەجۆرێک ھەندێکی دروستکردووە سوود بەخشن و ھەندێکی دروستکردووە زیان بەخشن، گورگ لاشەی بچووکە بەراورد بە مانگا، مانگا سوود بەخشە و گورگ زیان بەخشە، سوود بۆ ئەمە ڕوونکردنەوەی توانای خوای گەورە ئەم دووانەی دروستکردووە پێچەوانەی یەکترن. 

دووەم: مرۆڤ قەدری نەفسی خۆی بزانێت کە شتێکی کەم و بچووک ئازاری دەدات، وە ھەندێک جار ئەو شتە کەم و بچووکە بە ھیلاکی دەبات، تا خۆی بەگەورە دانەنێت و بلێت: من! کێ! منم! بۆیە پێشکە بەسەر مرۆڤدا زاڵ دەبێت لەسەر جێگای نووستن ناتوانێت بخەوێت ...... 

سێیەم: خوای گەورە دروستی کردوون بۆ ئەوەی بەندە ڕوو لە خوا بکات و زۆر دوعا و زیکر بکات بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە شەری دروستکراوەکانی خوا، ھەندێک خەلک ئەگەر لە ترسی ئەو شتانە نەبێت زیکر و دوعاکان ناخوێنن، کەواتە سوودی گەڕانەوەی مرۆڤە بۆ لای خوای گەورە لە خوێندنەوەی ئەو زیکر و دوعایانە کە سوننەتن. 

چوارەم: ئەم حەشەرات و ئاژەلانەی کە ئازاری دروستکراوەکان دەدەن ھەندێک دروستکراوی تر بەسەری دا زاڵ دەبن کە ھیچ نیین بەراورد بەو ئازاردەرە). فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٤١٥-٤١٦).

٦- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە هەموو شتێک ئەزیەتت بدات لایبدەیت، کوشتنی مار و دووپشک لەبەر خودی مار و دووپشکەکە نییە، بەڵکو لەبەر زیان و ئازاردانی خەڵکە، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان دووپشکی گەورە و بچووک.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام