پرسیار: حوکمی خێر کردن یان زەکات دان بە مالی حەرام؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مالی حەرام دوو جۆرە:
یەکەم: مالێک حەرامە بە ڕەزامەندی هەردوولا بەدەست هاتووە، وەک پەیداکردنی مال بە ڕێگای ڕیبا یان مەی یان قومار یان گۆرانی و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە، ئەمەیان واجبە خۆی لێی ڕزگار بکات، چونکە شتێکی پیسە و پاک نییە، خوای گەورە شتی پاک نەبێت قبول ناکات، ئەم بەخشینە دەبێت خۆی لێی ڕزگار بکات نەک بە نییەتی خێر و عیبادەت ببەخشێت، لە پرۆژەی خێر سەرف دەکرێت.
دووەم: مالێک حەرامە بەدەست هاتووە بێ ڕەزامەندی خاوەنەکەی، وەک دزی کرد یان دەست بەسەردا گرتن، ئەمەیان واجبە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنیتەوە یان میراتگرەکان مەگەر خاوەنەکە نەدۆزێتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.