پرسیار: میقاتی خەڵکی مەککە کوێ یە؟ ئایا دەبێت دەربچن بۆ حل؟
وەڵام: زانایان دەڵێن میقاتی خەڵکی مەککە دوو حاڵەتە:
یەکەم: (ئیحرام بەستن بۆ حەج): هەر کەسێک مالی لە مەککە بێت یان حەرەم، ئەوە لە شوێنی خۆی ئیحرام دەبەستێت بۆ حەج، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (٥١)، (المجموع) للنووي (7/196).
دووەم: (ئیحرام بەستن بۆ عومرە): دەبێت ئیحرام لە (الحل) ببەستێت، واتە: لە دەرەوەی حەرەم، چونکە عائشە لە حەرەم بوو فەرمانی پێکرا بچێت بۆ تنعیم لەوێ ئیحرام ببەستێت، کە نزیکترین (حل) بوو، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (شرح معاني الآثار) للطحاوي (2/ 240)، (المجموع) للنووي (7/ 205)، (مجموع فتاوى ابن باز) (8/ 311) (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (7/50)، (المغني) لابن قدامە (٥/٥٩).