پرسیار: حوکمی تێپەڕبوون لە میقات بێ ئەوەی ئیحرام ببەستێت، پاشان گەڕایەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- حەڕامە رەت بیت لەم میقاتانە ئەگەر کەسێک نییەتی حەج یان عومرە ئەنجام دانی هەبێت، ئەگەر تێپەڕبوو لە میقات بێ ئیحرام بەستن ئەوە واجبە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ میقات تا ئیحرام ببەستێت، ئەگەر نەگەڕاوە ئەوە تاوانبار دەبێت و واجبە خوێن بڕێژێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە. (كشاف القناع) للبهوتي (2/404)، (المغني) لابن قدامة (3/ 252)، (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3/220-221)، (المجموع) للنووي (7/206).
٢- هەر کەسێک لە میقات تێپەڕێت بێ ئیحرام، دواتر بگەڕێتەوە بۆ میقات و ئیحرام ببەستێت، ئەوە خوێنی لەسەر نییە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المغني) (3/ 252).
٣- هەر کەسێک ئیحرام ببەستێت دوای تێپەڕبوون لە میقات، پاشان بگەڕێتەوە، ئەوە خوێن لەسەری لاناچێت، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن مبارک و شنقطي و ابن باز و ابن عثیمین، چونکە خوێن لەسەری واجب بوو و جێگیر بوو بە تەرک کردنی واجبێک کە ئیحرامی لە میقات نەبەستووە، ئەمە لاناچێت بە گەڕانەوە بۆ میقات. (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3/221).