سەردێری پرسیار:مانگەکانی حەج کامەن دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟

بەرواری دانان :2024-01-17 کۆدی پرسیار:3278

پرسیار:

پرسیار: مانگەکانی حەج کامەن دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾: واتە: حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت)، ئەویش مانگی (شوال) و (ذو القعدة) و (ذي الحجة)یە، چونکە (أشهر) کۆیە، کەمترین کۆش سێ یە، هەروەها کردەوەکانی حەج کۆتایی ناهێت مەگەر لە سێزدەی (ذي الحجة)، دوای سێزدەی (ذي الحجة) کاتی کردەوەکانی حەج دەمێنێت، وەک تەواف کردن و هاتوچۆی نێوان سەفا و مەڕوە و قژ تاشین، بەڵام نابێت لە مانگی (ذي الحجة) تێپەڕێت مەگەر عوزری هەبێت.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دیارکردنی مانگەکانی حەج:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مانگەکانی حەج مانگی (شوال) و (ذو القعدة) و دە ڕۆژی (ذي الحجة)یە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و تەبەری و ابن تیمیە و ابن بازە، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾، کردەوەکانی حەج لەم ڕۆژانەدا کراون، بەڵگەیە هەموو مانگی (ذي الحجة) کاتی حەج نییە.

- لە ابن عمر نەقل کراوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (مانگەکانی حەج: (شوال) و (ذو القعدة) و دە ڕۆژی (ذي الحجة)یە). رواه البخاري معلقا بصيغة الجزم قبل حديث (١٥٦٠) وأخرجه موصولا الطبري في (تفسيره) (٣٥٣٣)، والدارقطني (٢/٢٢٦)، وصحح إسناده ابن كثير في (تفسيره) (١/٣٤٢) وأخرجه موصولا من طريق آخر البيهقي (٨٩٧٢)  صححه النووي في (المجموع) (٤/١٤٦)، وابن حجر في (فتح الباري) (٣/٤٩١).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مانگەکانی حەج مانگی (شوال) و (ذو القعدة) و (ذو الحجة)یە هەتا کۆتایی مانگ، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەی کۆنی شافعی و ابن حزم و شەوکانی و ابن عثیمینە، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾، ئەم ئایەتە بە کۆ باسیکردووە، بەڵگەیە مانگی (ذي الحجة) هەمووی دەگرێتەوە. - تەوافی (افاضة) لە واجبەکانی حەجە، دروستە لە هەموو مانگی (ذي الحجة) بکرێت بێ جیاوازی، ئەمە بەڵگەیە مانگەکانی حەج سێ مانگن.

- هەر مانگێک سەرەتاکەی مانگی حەج بێت کۆتاکەشی هەمان شتە. ئیحڕام بەستن بۆ حەج دروست نییە مەگەر لە مانگەکانی حەجدا، لەبەر وتەی: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾، هەروەها وتەی: ﴿فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ﴾.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام