سەردێری پرسیار: حوکمی ئیحرام بەستن پێش مانگەکانی حەج؟

بەرواری دانان: 2024-01-17 کۆدی پرسیار: 3279

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئیحرام بەستن پێش مانگەکانی حەج؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ئیحڕام بەستن پێش مانگەکانی حەج، بەناوبانگترینیان ئەم دوو وتەیەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئیحڕامی دروستە لەگەڵ ئەوە باش نییە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلەیە، بەڵگە: - خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾.

مانای ئایەتەکە ئەوەیە باشتر وایە ئیحڕام ببەستیت لە مانگەکانی حەج، نەک ئیحرام بەستن لەو مانگانە مەرج بێت.

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ  قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ﴾ [البقرة: 189]، ئەمە گشتییە هەموو مانگەکانی ساڵ دەگرێتەوە.

- لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (سونەت وایە ئیحرام نەبەسترێت مەگەر لە مانگەکانی حەج). رواه البخاري معلقا بصيغ الجزم قبل حديث (١٥٦٠)، ووصله ابن أبي شيبة في ((المصنف)) (١٤٨٣٧)، وابن خزيمة (٢٥٩٦)، والدارقطني (٢/٢٣٣)، والطبراني (١١/٣٨٨) (١٢١١٢)، صحح إسناده النووي في (المجموع) (٧/١٤٥)، وابن كثير في (إرشاد الفقيه) (١/٣٠٨)، وقال ابن حجر في ((تغليق التعليق)) (٣/٦٠): له طريق أخرى، وذكر الشوكاني في (نيل الأوطار) (٥/٢٩) أنه ذكر موصولا.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئیحڕامی دانەمەزراوە پێش مانگەکانی حەج، بەڵام بۆ عومرە ئیحرامی دامەزراوە، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن عثیمینە، بەڵگە: - خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾.

- لە باوکی زوبەیر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پرسیار لە جابر کراوە ئیحرام ببەسترێ لە مانگەکانی تر نەک مانگی حەج؟ فەرمووی: (نەخێر). رواه ابن أبي شيبة في ((المصنف)) (١٤٨٣٨)، والدارقطني (٢/٢٣٤)، والبيهقي (٨٩٧٩). صحح إسناده النووي في (المجموع) (٧/١٤٥).

- کات ئەگەر دیارکرا نابێت پێش کات ئەو عیبادەتە ئەنجام بدرێت وەک نوێژ و عیبادەتی تر، حەجیش هەمان شتە پێش کات ئیحڕام بەستن دروست نییە و دانەمەزراوە.

وتەی ڕاست وتەی دووەمە، چونکە ئەگەر لە هەموو مانگەکانی حەج ئیحرام بەستن دروست بوایا ئەوە کات دیار نەدەکرا، هەروەها جیاوازی هەیە لەنێوان حەج و عومرە، چونکە بۆ حەج کات دیارکراوە بەڵام بۆ عومرە دیار نەکراوە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست دروست نییە ئیحرام ببەسترێت پێش کات، ئەگەر ئیحڕام ببەسترێت بۆ حەج پێش چوونە ناو مانگی شەوال، ئەوە ئیحڕامەکەی دەبێتە عومرە نەک حەج، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ﴾.

ئەمەیان ئیحڕامی بەستووە پێش داخل بوونی مانگەکانی حەج، ئیحڕامەکەی دەبێتە عومرە هەروەک چۆن کەسێک نوێژی نیوەڕۆ بکات پێش لادانی خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان، نوێژی دامەزراوە و بە سونەت حساب دەکرێت). الشرح الممتع (٧/٥٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام