پرسیار: کەسێک لە میقات تێپەڕ بوو پاشان ویستی عومرە بکات، لەکوێ ئیحرام دەبەستێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک لە میقات ڕەت بوو ویستی حەج یان عومرە نەبووبێت، پاشان ویستی حەج یان عومرە ئەنجام بدات، ئەوە کەسەکە لە شوێنی خۆی ئیحرام دەبەستێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و ابن حجر و شەوکانی و ابن عثمینە، بەڵگە:
- (ومَن كان دون ذلك فمِن حيثُ أنشَأَ حتى أهْلُ مَكَّةَ مِن مَكَّةَ).
- ابن عمر خوا لێی ڕازی بێت ئیحرامی بەستووە لە (الفروع)، کە شارێکە لەنێوان ذي الحلتفة و مەککە.
- هەر کەسێک بگاتە هەر شوێنێک بۆ میقات، حوکمەکەی حوکمی میقاتی ئەو شوێنە وەردەگرێت.