سەردێری پرسیار:دروستە بێ ئیحرام لە میقات تێپەڕ بیت و داخلی مەککە بیت ئەگەر نییەتی عومرەی نەبێت؟

بەرواری دانان :2024-01-17 کۆدی پرسیار:3281

پرسیار:

پرسیار: دروستە بێ ئیحرام لە میقات تێپەڕ بیت و داخلی مەککە بیت ئەگەر نییەتی عومرەی نەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک لە میقات تێپەڕ بێت مەبەستی حەج و عومرەی نەبێت دوو حالەتە:

یەکەم: نایەوێت داخلی حەرەم بێت، ئەوە لەسەر واجب نییە ئیحرام ببەستێت، بەڵگە:

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (فهُنَّ لهُنَّ ولِمَن أتى عليهِنَّ مِن غَيْرِ أهْلِهِنَّ لِمَن كان يريدُ الحَجَّ والعُمْرَةَ). رواه البخاري (1526) واللفظ له، ومسلم (1181).

مفهومی فەرموودەکە بەڵگەیە کەسێک نییەتی حەج و عومرەی نەبێت دروستە لە میقات تێپەڕ بێت بێ ئیحرام. (شرح صحيح البخاري) لابن بطال (4/ 194)، (مجموع فتاوى ابن باز) (16/44). 

ـ هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المغني) (3/253).  دووەم: دەیەوێت داخلی حەرەم بێت، ئەوە لەسەر واجب نییە ئیحرام ببەستێت، کە ئەمە وتەی شافعی و ظاهری و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن قیم و شنقطی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (هُنَّ لهُنَّ ولِمَن أتى عليهِنَّ مِن غَيْرِ أهْلِهِنَّ لِمَن كان يريدُ الحَجَّ والعُمْرَةَ). رواه البخاري (1526) واللفظ له، ومسلم (1181). 

مفهومی فەرموودەکە بەڵگەیە کەسێک نییەتی حەج و عومرەی نەبێت دروستە لە میقات تێپەڕ بێت بێ ئیحرام و دروستە داخلی حەرەم بێت.

- عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه: (أنَّ النبيَّ (ﷺ) دخلَ مَكَّةَ يومَ الفَتْحِ وعليه عِمامَةٌ سوداءُ بغيرِ إحرامٍ ). رواە مسلم (٣٣٧٥).

- وعن أنسٍ رَضِيَ اللهُ عنه: (أنَّ النبيَّ (ﷺ) دخل مَكَّةَ عامَ الفَتْحِ وعلى رأْسِه مِغْفَرٌ). رواە البخاري (٥٨٠٨)، ومسلم (٣٣٧٤).

پێغەمبەری خوا (ﷺ) داخلی مەککە بوو بێ ئیحرام، هەروەها هاوەڵانیش، بەڵگەیە ئیحرام واجب نییە بۆ چوونە ناو مەککە. (المجموع) للنووي (7/10، 11)، (المغني) لابن قدامة (3/253).

- خوای گەورە فەرمانی نەکردوو و پێغەمبەریش فەرمانی نەکردووە بەوەی کەس داخلی مەککە نەبێت بێ ئیحرام، هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن حەج یەک جار واجبە لە تەمەندا، ئەوە ئیحرام بەستن داوای واجب بوونێکی دیکە دەکات. (المحلى) لابن حزم (7/266)، (سبل السلام) للصنعاني (1/612).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام