سەردێری پرسیار:حوکمی قسەکردن بەوەی تاوانێک ئەنجام دەدەم بە سوعبەت؟

بەرواری دانان :2024-01-19 کۆدی پرسیار:3284

پرسیار:

پرسیار: ئایا گوناحە خۆم هاوڕێکانم بە کۆمەڵ جاری وا هەیە بۆ گاڵتە ئەڵێین ئەچین مەشروب ئەخۆین یان زینا  ئەکەین یان هەر کارێکی تری گوناح، تەنها بۆخۆشی وا ئەڵێین و خۆشمان ئەزانین ئەو کارانە هەمووی گوناحن و شتی وا قەت ئەنجام نادەین گاڵتەی جوێن و شتمان نیە هەر بۆ خۆشی ئەوەی ئێستا وتم ئەیڵێین گوناحە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا زینای ناو ناوە بە فاحیشە بەڵام شیرکی ناو نەناوە بە فاحیشە کەچی شیرک گەورەتریشە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پیسی و قێزەونی زینا، تاوانێک ئەوەندە قێزەون بێت چۆن دەبێت ببێتە قسە و باس و گاڵتە و مەجلسی موسڵمان.

٢- لە تەواوی ئیمان ئەوەیە تاوان بە شتێکی قیزەون دابنێیت و ڕقت لێ بێتەوە و بەگەورە دابنێیت، نەک تاوانی گەورە بە بچووک ببینیت و بکرێتە قسە و باس و گاڵتە.

٣- فاحیشە ئەگەر ڕوویدابێت نابێت لەنێو خۆتان یان لەناو کۆمەڵگا باس بکەن، چونکە دەبێتە هۆی ئەوە تاوان ببێتە شتێکی ئاسایی و هەیبەتی نەمێنێت، خەڵک زیاتر تووشی فاحیشە دەبێت و جورئەتی دەبێت.

٤- ئیماندار زمانی پیس نییە بە قسەی ناشیرین و قیزەون، مرۆڤ دەبێت ئاگادار بێت قسە هەیە مرۆڤ دەیکات و بە شتێکی کەم و ئاسایی دەبینێت، کەچی چەندین پایز لەناو ئاگردا دەمێنێتەوە بەهۆی ئەم قسەیەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام