پرسیار: حوکمی (التلبية) چییە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەلبییە سوننەتە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:
ـ تەلبیە کردەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە، کردەوەی دەلالەت لەسەر سوننەت دەکات. (المغني) لابن قدامة (3/270).
ـ تەبلیە زیکرە، واجب نییە لە حەج و عومرەدا وەک هەموو زیکرەکانی تر. (المغني) لابن قدامة (3/270)، (كشاف القناع) للبهوتي (2/419).
ـ هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن کە سوننەتە. (المجموع) (7/245).
دووەم: ئەبو حەنیفە و ظاهری بۆ ئەوە چوون تەلبیە واجبە، بەڵکو ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی حەج، حەج دروست نییە بێ تەلبییە وەک تەکبیرەی ئیحرام بۆ نوێژ
سێیەم: ئیمام مالک و هەندێک شافعی بۆ ئەوە چوون واجبە بەخوێن حەجەکە پڕ دەبێتەوە، چونکە فەرمان کراوە و دروشمی حەجە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە تەلبیە سوننەتە، واللە أعلم.