سەردێری پرسیار:حوکمی دەنگ بەرزکردنەوە بۆ (التلبية)؟

بەرواری دانان :2024-01-21 کۆدی پرسیار:3288

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەنگ بەرزکردنەوە بۆ (التلبية)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: دەنگ بەرزکردن بۆ تەلبییە بۆ پیاو سوننەتە واجب نییە بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، لەبەر ئەوەی دەنگ بەرزکردن ئەگەر بڵێیت واجبە دەبێتە بارگرانی، گرانە لەسەر هەموو حاجی یەک یان ئەوەی عومرە دەکات دەنگی بەرز بکاتەوە، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

ظاهری بۆ ئەوە چوون واجبە دەنگ بەرز بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم فەرمانە بۆ واجب بوونە، ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەنگ بەرزکردنی ژن و پیاو دەبێت هەبێت، واجبە ئەگەر یەک جاریش بێت). (المحلی) (٧/٩٣).

دەنگ بەرزکردن تایبەتە بە پیاو، ئافرەت دەنگی بەرز ناکاتەوە بۆ تەلبیە، بەڵکو بە نهێنی دەخوێنێت بەقەد ئەوەی خۆی گوێی لێ بێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، کە هەندێک ئیجماع نەقل دەکەن، چونکە دەنگ بەرزکردن ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە، هەروەها لەبەر وتەی: (أن آمر أصحابي). (شرح النووي على مسلم) (8/90-91)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/112-113)، (التمهيد) (17/242)، (الاستذكار) لابن عبد البر (4/57).

ابن حزم بۆ ئەوە چووە ئافرەت واجبە دەنگی بەرز بکاتەوە ئەگەر یەک جاریش بیت، چونکە معاویە گوێی لە دەنگی تەلبیەی عائشة بووە وتی: ئەمە کێیە؟ وتیان: عائشةیە. (مصنف ابن أبي شیبة) لاپەڕە (٣٦٨) {الجزء المفرد} وسندە صحیح، بل قال بدر الدین العیني: (سند کالشمس) (عمدة القاري) (٧/٤٤٤).

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، ئافرەت نابێت لای پیاو بێگانە دەنگی بەرزبکاتەوە لە کاتی عیبادەت ئەنجام دان، وەک نوێژ و قورئان خوێندنەوە، چونکە دەنگەکەی فیتنەیە، هەروەک فەرموودە هاتووە: (التسبیح للرجال، والتصفیق للنساء).

سەبارەت بەوەی لە عائشة نەقل کراوە ئەمەیان باسی ئەو حالەتە ئەگەر ئەمین بیت لە فیتنە، نموونە ئافرەتێک بەتەمەنە، یان تەنها مەحرەمەکانی لەگەڵن لە سەفەر پیاو بیانی لەگەڵ نییە، ئەمەیان دەتوانێت دەنگ بەرزکاتەوە لایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام