پرسیار: کەی کاتی دەست پێکردنی (التلبية)یە و کەی کۆتایی دێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سەرەتای کاتی دەست پێکردنی تەلبیە کاتی ئیحرام بەستنە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.
٢- کۆتا کاتیش بۆ تەلبیە حەج کاتی دەست کردنە بە (جمرة العقبة) لە رۆژی (نحر)دا، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە.
٣- بۆ عومرەش کاتی دەست کردنە بە تەواف، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە.