پرسیار // ئایا دروستە دوای فەجر یان لە ڕۆژدا نییەت بهێنی بۆ رۆژووی سونەت ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت هێنانی نییەت بۆ رۆژووی سونەت لە رۆژدا سێ وتە هەیە : یەكەم : زۆربەی زانایان دەلێن رۆژووی سونەت مەرج نی یە ئیلا لە پێش فەجر یان لە شەودا نییەت بهێنێ كە ئەمە وتەی كۆمەلێك لە هاوەڵانە وەك : عەلی ، و ابن مسعود ، و ٲبی الدرداء ، ٲبی طلحە ، ابی هریرە ، ابن عباس ، حذیفە، ابو حنیفە ، شافعی ، احمد ، .... .... هتد ، بەلگە : (۱) عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ، قَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ فَقَالَ: «هَلْ عِنْدَكُمْ شَيْءٌ؟» فَقُلْنَا: لَا، قَالَ: «فَإِنِّي إِذَنْ صَائِمٌ» ثُمَّ أَتَانَا يَوْمًا آخَرَ فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ، أُهْدِيَ لَنَا حَيْسٌ فَقَالَ: «أَرِينِيهِ، فَلَقَدْ أَصْبَحْتُ صَائِمًا» فَأَكَلَ. رواە مسلم (۱۱٥٤) . واتە : عائشە خوا لێ رازی بێت دەفەرمووێت : (( روۆژێك لە رۆژان پیغەمبەری خوا سەلامی خوای لە سەر بێت هات بۆ لام و وتی : (( هیچ شتێك لای ئیوە هەیە بۆ خواردن ؟)) ئێمە وتمان : نەخێر وتی : ((كەواتە من بەرۆژوو دەبم )) پاشان رۆژێکی تر هاتە لامان و ئێمە وتمان : حیس بۆمان هاتووە " حیس خواردنێكە خورمایە ڕون و كەشكی لەگەل تێكەل دەكرێت " وتی : (( بوم بێنن و ئامادەی بكەن من بەرۆژوو بووم )) پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت خواردی . ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشكرایە كە ڕۆژووی سونەت دروستە لە رۆژدا نییەتی بهێنی جا روژووەكە چ هی مطلق بیت یان هی معین بێت . هەروەها ریوایەتی بیهقی ڕوون ئاشكرایە كە دەلێت : (( اذن اصوم )) كەواتە من بە رۆژوو دەبم (۲) لە چەند هاوەلانی پێغەمبەر نقل کراوە کە دروستە نیەت بهێنی لە رۆژدا بۆ رۆژووی سونەت . ابن حزم لە الكتابی المحلی ج٦ لاپەڕە۱۷۲ لە دە (۱۰) هاوەڵانی پێغەمبەر نەقل كردووە . دووەم : هەندێك زانا دەلێن نییەت هینان بۆ رۆژووی سونەت مەرجە لە شەو یان لەبەرە بەیان پێش فەجر بهێنیت وەك رۆژووی واجب كە ئەمە وتەی مالكی ، داود الظاهری ، ابن حزم ، مزنی ، .... هتد ، بەلگە : (١) عن حفصە ام المؤمینین رضی الله عنها عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( مَنْ لَمْ يُجْمِعْ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ )) رواە الخمسة ، واته : هەر كەسێك بە شەو یان پێش فەجر نییەتی نەهێنا بێت رۆژووی بۆی نی یە . ئەم فەرموودەیە گشتییە بۆ رۆژووی سونەت و واجب نییەت هێناون پێش فەجر مەرجە . سێیەم : هەندێك زانا دەلێن دروستە لە ڕۆژدا نییەت بهێنی بۆ رۆژووی سونەتی مطلق ، بەلام رۆژووی سونەتی معین (دیاری كراو ) وەك رۆژووی واجب دەبێت لەشەودا یان پێش فەجر نییەت بهێنی ، كەئەمە وتەی ابن عثیمین ...... هتد . ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نییەتی رۆژووی سونەت بهێنی لە رۆژدا ئەمەیان بۆ رۆژووی سونەتی مطلق ، بەلام رۆژووی سونەتی دیاریكراو دەبێت وەك رۆژووی واجب لە سەرەتای رۆژ واتە پێش فەجر نییەت بهێنرێت ........ )).شرح بلوغ المرام ج۷ لاپەڕ ۱٠۱ وتەی راست وتەی یەكەمە كە وتەی زۆربەی زانایانە . بەلام ئایا سنور دانراوە تا چەند دەتوانین نیەتی رۆژووی سونەت تاخیر بكەیت یان دەست بە رۆژوو بكەی لە رۆژدا ، دوو وتە هەیە : یەکەم // هەندێک زانا دەلێن كاتی نیەت هێنان لە رۆژدا هەتا نیوەڕۆ كاتە ، دوای نیوەڕۆ ناتوانی نییەت بهێنی و بەرۆژوو بیت ، كە ئەمە وتەی ابن عباس ، ابن عمر ، ابن مسعود ، ابی حنفیە ، ........هتد دووەم // هەندێک زانا دەلێن دەتوانی پێش نیوەڕۆ و پاش نیوەڕۆ بە ڕۆژوو بیت ، كە ئەمە وتەی نوێی شافعی ، احمد ، ....... هتد باشتر وایە پێش نیوەڕۆ نییەت بهێنی بۆ بەڕۆژوو بوون نەک دوای نیوەڕۆ . هەروەها جیاوازی لە پاداشتیش دا هەیە ئایا پاداشتی رۆژووی رۆژێکی تەواوی بۆی هەیە یان لە کاتی نییەت هێنانەوە بۆی حساب دەكرێت ، دوو وتە هەیە : یەكەم // هەندێک زانا دەلێن پاداشت نانوسرێت ئیلا لەو كاتەی نەبێت كە نییەت دەهێنێت كە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلە .... بەلگە ، (۱) پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت : (( هەموو كردەوەیەك بە نییەتە وە پادشتی كردەوەش بە پێ نیەتەكەیە )) دووەم// هەندێک زانا دەلێن پاداشتی رۆژێکی تەواوی هەیە كە ئەمە وتەی هەندێک حنابلەە ، بەلگە : (۱) چونكە خۆی گرتۆتەوە لە خواردن و خواردنە لە سەرەتای رۆژ ، تەنها نییەتی دواخستووە . ووتەی یەکەم بە هێزە لە ڕووی بەلگەوە ، وە وتەی دووەمیش نزیکە لە ڕووی بەفراوانی فەزلی خوای گەورە ، والله اعلم . پوختە وەلامی زانایان : (۱) رۆژووی واجب مەرجە نییەت بهێنی پێش فەجر ، دروست نییە لە رۆژدا دوای فەجر نییەت بهێنی بۆ ڕۆژووی واجب . (۲) رۆژووی سونەت جا چ رۆژووی مطلق بێت یان رۆژووی معین بێت دروستە لە رۆژدا نییەت بهێنی ، بەلام نابێت لە دوای بانگی بەیانی یەوە هیچ شتێکی خواردبێت و ، وە ئەوشتانەت نەكردبێت كە رۆژوو دەشكێنێت . (۳) باشتر وایە كاتێک ل ڕۆژدا نیەتی بە رۆژوو بوون پێش نیوەڕۆ بهێنی، چونکە هەندێک هاوەلان و زانایان دەلێن دوای نیوەڕۆ نابێت . (٤) ئەوەی لە رۆژدا نییەت دەهێنێت پاداشتی وەك ئەو كەسە نییە كە لە پێش فەجر نییەتی هێناوە ئەگەر چی بلێی پاداشتی رۆژی تەواویشی بۆی هەیە . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ