سەردێری پرسیار: خزمەت کردنی خەسو و خەزور واجبە لەسەر بوک؟

بەرواری دانان: 2024-01-21 کۆدی پرسیار: 3290

پرسیار:

پرسیار: خزمەت کردنی خەسو و خەزور واجبە لەسەر بوک؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- لەسەر ئافرەت واجب نییە خزمەتی دایک و باوک و خوشک و برای هاوسەری خۆی بکات، بەڵکو ئەوەی واجبە گوێڕایەڵی پیاو بکات و خزمەتی پیاوی بکات، مەگەر ئافرەت خۆی خزمەتیان بکات و چاکە لەگەڵ پیاو بکات.

٢- دایکی پیاو مافی بەسەر ژنەکەیەوە نییە کە خزمەتی بکات، بەڵام مافی چاکەی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی خۆشەویستی پیاو بۆ خێزانەکەی، ئەویش ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی دایکی و خزمەت کردنی لە شتی کەم، هەروەها سەردانی بکات و مشاورەی پێ بکات لە هەندێک شت، سەبارەت بەوەی واجبە خزمەتی بکەیت نەخێر واجب نییە. (لقاءات الباب المفتوح) لابن عثیمین (68/السؤال14).

٣- پیاو دەبێت ئاگادار بێت شتێک لە خێزانی داوا نەکات زۆری لێ نەکات کە لەسەری واجب نییە، ئافرەتیش دەبێت هەست بەوە بکات دایک و باوک و خوشک و برای پیاوەکەی وەک کەسانی تر نین و بەوپەری ڕێز و چاکە مامەڵەیان لەگەڵ بکات، بە ڕق و کینە و دوژمنایەتی مامەلەیان لەگەڵ نەکات ببێتە هۆی ئەوەی پیاوەکەی خۆشی نەوێت یان مامەڵەی لەگەڵ خراپ بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام