پرسیار: دروستە محرم لەسەر فەرشێک دانیشێت بۆندار بێت و بۆنی بەر ئیحرامی بکەوێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دانیشتن یان نووستن لەسەر شتێک بۆنی لێ بێت ئەمەش داخلی فەرموودەکە دەبێت و دروست نییە، دانیشتن لەسەر زەعفران ئەگەرچی نەعلیشی لەسەر دابنێت بۆنی بگرێت دروست نییە، دەبێت دابکەنێت. (الموسوعة الفقهية الكويتية) (23/ 225).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر دانیشت لەسەر فیراشێک بۆندار بیت یان شوێنێکی بۆندار یان لەسەری نووست و بۆنە گەیشتە لاشەی یان جل و بەرگی، لەسەریەتی فیدیە بدات.
ئەگەر پارچە قوماشێکی لەسەردانا، پاشان لەسەری نووست یان لەسەری دانیشتن، فیدیە لەسەری نییە، ئیمام شافعی دەقی هەیە لەسەر ئەمە لە کتێبی (الأم)، هاوەڵانیشی یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵام ئەگەر پارچە قوماشەکە تەنک بوو ئەوەی ڕاخستووە، ئەوە مەکروهە). (المجموع) (7/272-273).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر پارچە قوماشێکی ڕاخست لەسەری بووە ڕێگر لەوەی بۆن بەری بکەوێت، ئەوە فیدیەی لەسەر نییە بە دانیشتن و لەسەر نووستن.
ئەگەر بەربەست لەنێوانیان جل و بەرگی لاشەی بێت، ئەوە فیدیەی لەسەرە، چونکە ڕێگری لێی کراوە لە بەکارهێنانی بۆن وەک ڕێگری لێکردن لە بۆن لە لاشەدان). (المغني) (5/144).
سەبارەت بە داخل بوون بە ژوورێک بۆندار بێت و بۆنی لێ درابێت، ئەوە هیچ لەسەر محرم نییە ئەگەر بچێتە ژوورەوە ئەگەر پێویست بکات و مەبەستی خۆشی بردن نەبێت بە بۆنەکەی. (المغني) (5/150).
ئەوەی داخلی ژوورێک یان دوکانێک دەبێت بۆندارە یان بۆنی لێدراوە ئەم سێ حالەتانەن:
یەکەم: بۆنی دەکات بێ مەبەست، ئەمەیان حەرام نییە.
دووەم: بۆنی دەکات بەمەبەست بەڵام بۆ تاقیکردنەوە یان خۆشی پێ بردن، بۆ ئەوەی بزانێت باشە یان خراپە، ئەمەیان حەرام نییە.
سێیەم: مەبەستی ئەوەیە بۆنی بکات و خۆشی پێ ببات، ئەو وتەی دەڵێت حەرامە وەجهی هەیە، کە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان (الشرح الممتع) (7/139-140).