پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی قەدەغەکراوەکانی ئیحرام بکەن؟
وەڵام: زانایان قەدەغە کراوەکانی ئیحرامیان دابەش کردووە بۆ سێ جۆر:
یەکەم: حەوتیان گشتین ژن و پیاو دەگرێتەوە:
- قژ تاشین.
- نینۆک کردن.
- بۆن لەخۆ دان.
- ڕاوکردن.
- عەقدی نیکاح.
- جووت بوون.
- مباشرە ئەنجام دان.
دووەم: دوو دانەیان تایبەتن بە پیاو:
- لەبەر کردنی جل و بەرگی دووراو.
- داپۆشینی سەر.
سێیەم: دووانیان تایبەتن بە ئافرەت:
- نیقاب.
- پەنجەوانە لەدەست کردن.
پەنجەوانە لەدەست کردن بۆ پیاویش قەدەغەکراوە داخلی جل و بەرگی دووراو دەبێت کە دروست نییە.