پرسیار: گەر حەیوانێک بگۆژیتەوە نازانیت گیانی تیامابۆ یان نەمابۆ، چۆن بزانین ئەو مەڕە یان بزنە حەلالە بخورێت لەکاتێک خوێنی لێی دەرچووە کاتێک کوژرایەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەگەر ئاژەڵەکە جوولەی هەبوو پێش سەربڕین، ئەوە زیندووە و سەربڕینی حەڵاڵە و گۆشتەکەی حەڵاڵە.
٢- ئەگەر ئاژەڵەکە جوولەی نەبوو پێش سەربڕین، بەڵام دەزانی زیندووە یان زۆربەی گومانت بۆ ئەوە دەچێت زیندووە، کاتێک سەریشت بڕی خوێنی لێ دەرچوو، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەرامە، هەندێکی تر بۆ ئەوە چوون باشتر وایە خۆتی لێ بەدوور بگریت، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە.
وتەی ڕاست ئەوەیە ئاژەڵ ئەگەر خوێنی لێ دەرچوو ڕەنگی خوێنەکە سۆر بوو نەک ڕەنگی خوێنی مردارەوەبوو بوو، ئەوە حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی ابن تیمیةیە.