سەردێری پرسیار: ئەگەر کەسێک ناوەکانی خوای گەورە لەبەر بکات ئەجرو پاداشتی دەست ئەکەوێ؟ ئەبێ ماناکەشی لەگەڵ بێت یان بەس ناوەکان؟

بەرواری دانان :2024-01-23 کۆدی پرسیار:3297

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کەسێک ناوەکانی خوای گەورە لەبەر بکات ئەجرو پاداشتی دەست ئەکەوێ؟ ئەبێ ماناکەشی لەگەڵ بێت یان بەس ناوەکان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي (ﷺ) قال: (إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ اسْمًا مِائَةً إِلَّا وَاحِدًا مَنْ أَحْصَاهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ). روى البخاري (2736)، ومسلم (2677).

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێ ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (خوای گەورە نەوەد و نۆ ناوی هەیە سەد تەنها یەکی کەمە، هەر کەسێک بیانژمێرێت (واتە: لەبەری بکات و ماناکەیان بزانێت و کردەوەی پێ بکات) دەچێتە بەهەشت).

وتەی: (من أحصاها) ئەم سێ شتانە دەگرێتەوە:

١- لەبەری بکات.

٢- ماناکەیان بزانێت.

٣- کردەوەی پێ بکات، ئەگەر بزانێت خوای گەورە (الأحد)ە نابێت شەریکی بۆ بڕیار بدات، ئەگەر زانی (الرازق)ە داوای ڕزق لە کەس نەکات تەنها خوای گەورە، ئەگەر زانی (الرحیم)ە کردەوەی باش ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕەحمەتی خوای گەورە بەدەست بێنێت.

4- دوعا بەم ناوانە بکات، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا) {الأعراف:180}، وەک ئەوەی بڵێت: (يا رحمن ارحمني، يا غفور اغفر لي، يا تواب تب علي). (مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين) (1/74).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام