سەردێری پرسیار:کەسێک مباشرەی کردووە لە ئیحرامدا و مەنی هاتۆتە خوارەوە، ئایا واجبە فیدیە بدات؟

بەرواری دانان :2024-01-25 کۆدی پرسیار:3298

پرسیار:

پرسیار: کەسێک مباشرەی کردووە لە ئیحرامدا و مەنی هاتۆتە خوارەوە، ئایا واجبە فیدیە بدات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک مباشرە ئەنجام بدات مەنی بێتە خوارەوە حەجی پووچ نابێتەوە، خوێنی لەسەرە کە فیدیە (أذی)یە، مەرێک سەر دەبڕی یان ڕۆژوو یان خواردن دان، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و ابن عثیمینە، چونکە:

- هاتنە خوارەوەی مەنی بێ جووت بوون حەج پووچ ناکاتەوە وەک نەزەر کردن وایە. (المغني) لابن قدامة (3/ 311).

- هیچ دەق لەسەری نەهاتووە کە حەج پووچ دەبێتەوە، هەروەها ئیجماعیش دانەمەزراوە، هەروەها نابێت قیاس بکەیت لەسەر جووت بوون. (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (3 / 323).

- خۆشی پێ بردنێکە حەج پووچ ناکاتەوە، فیدیە لەسەری واجبە وەک بۆن لەخۆدان.

- کردەوەیەکی حەرام ئەنجام دانە لە ئیحرامدا، کەفارەت لەسەری واجب دەبێت وەک جووت بوون، بەڵام کەفارەتیان جیاوازن. (المجموع) للنووي (7/291).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام